ژیان

مارێكی كۆبرا فڕۆكەیەك ناچار بە نیشتنەوە دەكات

Mic
2024-09-16


رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی بڵاویكردەوە، لەكاتی گەشتێكی ئاسمانی لەوڵاتی ئەفریقای باشوور، فڕۆكەوانەكە، كە چوار سەرنشینی هەڵگرتبوو، لەكاتی فڕینی لە بەرزیی سێ هەزار مەتر، هەستی بە شتێك كرد كە لەژێر قاچەكانی دەجووڵێتەوە، كاتێك سەیری كرد، مارێكی بینی كە درێژییەكەی 1.5 مەتر دەبوو، لەژێر كورسییەكەی خۆی گرمۆڵەكردبوو.

فڕۆكەوانەكە كاتێك زانی مارەكە لەجۆری كۆبرای ژەهراوییە، كە یەكێكە لە مارە هەرە مەترسیدارەكانی جیهان، بە سەرنشینەكانی وت كە ناچارە لە نزیكترین فڕۆكەخانەدا بنیشێتەوەو گەشتەكە تەواو نەكات.

لەدوای نیشتنەوەیان، فڕۆكەوانەكە تووشی شۆك بوو كە چۆن ئەو مارە گەورەیە گەیشتووەتە ناو فڕۆكەكە، بێ ئەوەی هیچ كەسێك هەستی پێبكات، لەهەمان كاتدا دڵخۆشیش بوو كە بە سەلامەتی رزگاریان بوو. 

More News

Most Popular

-18

زیانەکانی جپسى پەتاتە بۆ تەندروستى منداڵ

Mic
2025-03-11

 منداڵان بە یەکێک لەو تەمەنان دادەنرێن کە زۆرترین خواردنی ئەم ماددە خۆراکیە بەکاردەهێنن.

مالپەڕی "Bubbles" هۆشداری داوە دەربارەی زیانی گەورەی خواردنی چپس بە تەندروستی منداڵان، لەوانەش:
١.زیادبوونی کێش: بڕێکی زۆر چەوری و وزەی تێدایە، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ زیاد دەکات.
٢ بڕێکی زۆر خوێی تێدایە: کە کارگەکان دەیخەنە ناو چپسەکانی پەتاتە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی تامەکەی، ئەمەش دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی بۆ منداڵ، وەک نەخۆشی گورچیلە یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
٣.مادەی شێرپەنجەی تێدایە: ئەکریلامید بە رێژەیەکی زۆر لە چپسدا هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی تێکچوونی دەمارەکانی منداڵ، بەتایبەتی کاتێک زوو زوو دەیخۆن.
٤. هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان.