ژیان

باوكی سیمبا بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد

Mic
2024-09-17

جەیمس ئێرڵ جۆنس، كە لە فیلمی "The Lion King" دەنگی موسافا، باوكی سیمبای هەبو، لەناو ماڵەكەی خۆیدا كۆچی دوایی كرد، تا ئێستا هۆكاری مردنەكەشی لەلایەن خێزانەكەیەوە ئاشكرا نەكراوە.

جەیمس زیاتر لە 60 ساڵی تەمەنی لە هونەردا بەسەربرد و ئەم بەرهەمانەی ئەویان لە گوندێكی بچوكی باكوری میشیگانەوە گواستەوە بۆ ناو هۆڵیود.

ئەو هونەرمەندە بەشداری زیاتر لە 80 فیلم و كاری هونەری كردوە، جگە لە دەركەوتنەكانی، بە دەنگ بەشداری چەند فیلمێكی كردوە و رۆڵی جیاوازی بینیوە، لەوانیش رۆڵی "موسافا" و "Darth Vader".

ئەو هونەرمەندە بەهۆی لێهاتوییەكانییەوە، چەندین خەڵاتی جیهانی بردوەتەوە، لەوانیش دو ئێمی، یەك گرامی، یەك گۆڵدن گڵۆبز و چەندین خەڵاتی دیكە.

More News

Most Popular

هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

Mic
2024-09-19

وەزارەتی دارایی عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی مووچە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، وەزارەتەکەمان پابەندە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە وادەی خۆیدا و بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.

ئەم راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدا دێت، کە چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، ئەگەر نرخی نەوت روو لە دابەزین بکات، حکومەتی عێراق توانای دابینکردنی مووچەی نابێت.

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی بەم دواییە لەلایەن هەندێك لە كەسایەتییەكانەوە باسكراوە، سەبارەت بەوەی وەزیری دارایی رایگەیاندووە، لە مانگەكانی ئایندەدا توانای دابەشكردنی مووچەیان نابێت، بەتەواوی دوورە لە راستیییەوە. دەڵێت: وەزیری دارایی لێدوانی لەوشێوەیەی نەداوە. 

هاوکات وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەدا دڵنیایی لەبارەی زامنکردنی مووچە و دەرماڵەی وەزارەتی کارەبا دەدات.