ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی له زاری سیتێمبیسۆ نیۆنی وه‌زیری ژینگه‌ی په‌رله‌مانی زیمبابۆیه‌وه بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه "فیلێكی زیاتری هه‌یه له‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی، حكومه‌ت ڕێنماییه‌كانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی پارك و گیانله‌به‌ره كێوییه‌كانی زیمبابۆی ده‌ركردوه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كوشتن".
ئه‌و 200 فیلانه له‌و ناوچانه ڕاو ده‌كرێن كه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا تێكه‌ڵیان هه‌یه
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ئه‌و 200 فیلانه له‌و ناوچانه ڕاو ده‌كرێن كه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا تێكه‌ڵیان هه‌یه، له‌نێویاندا هوانجی كه شوێنی گه‌وره‌ترین پارێزراوی سروشتی زیمبابۆیه.
له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان و هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگاكان له گفتوگۆداین
سیتێمبیسۆ نیۆنی وه‌زیری ژینگه‌ی زیمبابۆی به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان و هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگاكان له گفتوگۆداین كه نمونه‌ی نامیبیا په‌یڕه‌و بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانین فیله‌كان بكوژین و گۆشته‌كه وشك بكه‌ینه‌وه و بیخه‌ینه پاكه‌ته‌وه و دڵنیابین له‌وه‌ی كه ده‌گاته هه‌ندێكیان له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه پێویستیان به پرۆتینه‌كه هه‌یه".
نزیكه‌ی 100 هه‌زار فیل له زیمبابۆی نیشته‌جێن
نزیكه‌ی 100 هه‌زار فیل له زیمبابۆی نیشته‌جێن كه دوه‌م گه‌وره‌ترین ژماره‌ی فیل له جیهاندا له‌دوای بۆتسوانا، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی پاراستن، هوانگ 65 هه‌زار له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی تێدایه كه زیاتر له چوار هێنده‌ی توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه.
دوایین جار كه زیمبابۆی فیله‌كانی كوشت له ساڵی 1988 بو، نامیبیای دراوسێ له‌م مانگه‌دا ڕایگه‌یاند، پێشتر 160 ئاژه‌ڵی كێوی كوشتوه له پلانی كوشتنی زیاتر له 700 ئاژه‌ڵ كه 83 فیلیان تێدایه، بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خراپترین وشكه‌ساڵی له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا بكوژێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.