بەگوێرەی راپۆرتێک کە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، زانایان هیواخوازن تا ساڵی ٢٠٢٦ ئەم پلانە جێبەجێ بکەن، واتە لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا.
هۆکاری سەیر و چاوەڕواننەکراوی پشت پڕکردنی زەریای هێمن لە ئاسن، بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و بارودۆخی کەشوهەوا، بەو پێیەی گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە نەمانی هەندێک نشینگە دەکات لەسەر زەوی.
بەگوێرەی وردەکاریان ئەم تەکنەلۆژیایە پێی دەوترێت پیتاندنی ئاسنی زەریاکان (OIF)، هەروەها بەپێی ئەم تەکنەلۆژیایەهاڕاوی ئاسن فڕێدەدرێتە سەر رووی دەریا بۆ هاندانی گەشەی رووەکێکی بچووکی دەریایی کە پێی دەوترێت فیتۆپلانکتۆن، و ئەم پلانکتۆنانە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەکاردەهێنن و گازی ناو زەریاکە رادەماڵن.
زاناکان دەڵێن، مۆدێلی کۆمپیوتەریی ئەم تەکنەلۆجیایە دەریخستووە کە بە دەردانی تا ٢ ملیۆن تۆن ئاسن بۆ ناو دەریا ساڵانە، تا ساڵی ٢١٠٠ نزیکەی ٥٠ ملیار تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لادەبرێت.
توێژەران پلانیان هەیە تا ساڵی ٢٠٢٦ ئاسن لە سەرانسەری ٣٨٠٠ میل چوارگۆشە لە باکووری رۆژهەڵاتی زەریای هێمن بڵاوبکەنەوە.
بە دابەشکردنی ئاسن لە زەریای هێمن، زانایان دەتوانن گەشەی فیتۆپلانکتۆن بەرەوپێش ببەن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا بۆ ساڵانی داهاتوو دوور بخەنەوە.
ئێستا زانایان کار لەسەر دۆزینەوەی رێگایەک دەکەن بۆ گۆڕینی ئاسن بۆ پاودەرێک کە بە ئاسانی لە ئاودا بتوێتەوە و بڵاوبێتەوە بۆ ناوچە ئامانجدارەکانی زەریاکە لەگەڵ توانەوەی ئاسنەکە بۆ ئەوەی وەک هاندەرێک بۆ فیتۆپلانکتۆنەکان کاربکات و یارمەتیان بدات خێرا گەشە بکەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.