عێراق پله‌ی هه‌شته‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی و پله‌ی 77ی جیهانی به‌ده‌ستهێنا له پێوه‌ره‌كان بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكرابو، ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری زیره‌كی ده‌ستكردیش نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له كۆی 83 وڵات.
ئه‌م پێوه‌ره كه له ساڵی 2019ه‌وه ده‌ستیپێكردوه، دیمه‌نی زیره‌كی ده‌ستكرد له سه‌رانسه‌ری حه‌وت پێوه‌رێكی سه‌ره‌كیدا پۆلێن ده‌كات، ستراتیژی حكومه‌ت، ژینگه‌ی كاركردن، ژێرخان، توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان، لێهاتوییه‌كان، بازرگانی، هه‌روه‌ها 122 ستاندارد دابه‌شكراون به‌سه‌ر 83 وڵات‌دا.
پێوه‌ری جیهانی بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد له‌لایه‌ن كۆمپانیای "تورتویس إنتلیجینس Tortoise Intelligence" ده‌رچوه كه كۆمپانیایه‌كی جیهانییه و ده‌سته‌یه‌كی ڕاوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه پسپۆڕانی زیره‌كی ده‌ستكرد له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌خۆده‌گرێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.