پێگه‌ی newindianexpress بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراقی له به‌غداوه به‌ره‌و كوانگشۆ له چین ده‌ڕۆشت، به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندوستی یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانیه‌وه‌یه‌وه نیشتنه‌وه‌ی فریاگوزاری پزیشكی له فڕۆكه‌خانه‌ی كۆلكه‌تا له هیندستان ئه‌نجامداوه.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هیندستان ڕایگه‌یاندووه، تیمه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كۆلكه‌تا له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا هاوكاری ئه‌و سه‌رنشینه‌یان كردووه و دواتریش گواستویانه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
به‌پێی لێدوانی پزیشكانی فڕۆكه‌خانه و نه‌خۆشخانه‌ی شاری كۆلكه‌تا ئه‌و كچه له ئاسمان و پێش گه‌یشتنی به تیمه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه و ده‌رفه‌تێك بۆ رزگاركردنی ژیانی نه‌بووه.
ڕونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كچه ٣٠ خوله‌ك پێش نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی كۆلكه‌تا ته‌ندروستی تێكچووه به‌ڵام نه‌توانراوه هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت بۆیه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی newindianexpress له‌باره‌ی ناسنامه‌ی كچه‌كه‌وه ئاشكرای كردووه، ئه‌و كچه ته‌مه‌نی ١٦ ساڵه، ناوی دێران سه‌میر ئه‌حمه‌ده و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری پارێزگای سلێمانییه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌كه، ئه‌و كچه دوو ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیووه به ئینگلیزی قسه بكه‌ن، ڕێكاره‌كانیان ماوه‌یه‌كی زۆری خایاندووه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ده‌لهی له سه‌رهێڵن و له ڕوداوی گیانله‌ده‌ستدانی كچه‌كه ئاگاداری‌یان كردونه‌ته‌وه تا ڕێكاره‌كانی ناردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بۆ عێراق ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی دێران و خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت بوو، 97 سه‌رنشینی دیكه و 15 تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌بووه، دوای نزیكه‌ی 24 كاتژمێر له ڕوداوه‌كه گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و چین ئه‌نجامداوه.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.