زەهایمەر نەخۆشییەكی مێشكە، بە شێوەیەكی هێواش و بە تێپەڕبونی كات دەبێتە هۆی شێواندن و لەناوبردنی ئەو خانانەی مێشك كە زانیارییان تێدا هەڵدەگیرێت، تا ئەو كاتەی، كە بە تەواوی دەبێتە هۆی لەناوچونی بیرو هزر و توانای بە بەجێگەیاندنی كاروباری رۆژانە و یەکێکیشە لەو نەخۆشییانەى تا ئێستا چارەسەرێکى بنەڕەتى بۆ نەدۆزراوەتەوە.
زۆرینەى کات ئەم توشبوانە لە ماڵەکاندا و لەلایەن ئەندامانى خێزانەکەوە چاودێرى دەکرێن، رەنگە هەندێک جار تاکەکانى خێزانەکە نەزانن چۆن هەڵسوکەوتێکى گونجاو لەگەڵ نەخۆشەکەیاندا بکەن، پزیشکێکى پسپۆڕى بوارى نەخۆشییەکەیش کۆمەڵێک رێگاى سادە، بەڵام کاریگەریی خستوەتەڕو کە ئەمانەن:
شێوازى گفتوگۆکردنت لەگەڵیان تایبەت بێت
زۆر گرنگە ئەو کەسەى چاودێرى توشبوانى نەخۆشى زەهایمەر دەکەن بزانن چۆن قسە و گفتوگۆ دەکەن، پێویستە بەردەوام چاو ببڕیتە چاویان و دڵنیاش ببیتەوە لەکاتى گفتوگۆکردن لەگەڵیان ناویان بهێنیت، دەبێت تەواوى هەستت بدەیتە گفتوگۆکانت لەگەڵیان.
کارلێکەکانت لەگەڵیان دەبێت نەرم و کورت بێت
پێویستە لەکاتى گفتوگۆکانت لەگەڵ نەخۆشانى زەهایمەر کورت بێت، ئەوەندە بێت ئەوان بتوانن لەگەڵت بمێننەوە، لەکاتى قسەکردنیشدا هەوڵبدە کەمێک جوڵەى جەستەت هەبێت و هەندێک جار دەستلێدانى سوک لە شان و دەستیان ئەنجام بدە.
نەرم و نیان بە
بەردەوام کەسیک میهرەبان و نەرم و نیانبە، هەوڵبدە لەکاتێکدا لەگەڵ توشبویەکى نەخۆشى زەهایمەردایت دەستى بە هێواشى بگریت و بە دەنگێکى نەرم و نزم قسەیان لەگەڵ بکەیت، گەر زانیت ئەوان توڕە دەبن و وەڵامدانەوەى نەرێنییان هەیە پێویستە خۆڕاگر بیت و ئەو راستییە تێبگەیت کە بەشێک لە کاردانەوەکانیان خۆنەویستانەیە.
وردبە
گەر پێویست بکات، چەند جارێک هەمان قسە و زانیارییان پێبدەرەوە، گەر پێویست بکات قسەکانت با زۆر جددى نەبن و دەتوانیت لەکاتى قسەکردنتا شێوەى دەنگیشت بگۆڕیت تا کاریگەریی دروست بکەیت.
سەرچاوەى جیاواز بەکاربهێنە
لەکاتێکدا لە ماڵەکەتدا کەسێک توشبوى ئەم نەخۆشیەیە، پێویستە وێنە و ڤیدیۆ بۆ قسەکانت پیشان بدەیت، باسى هەرچییەکى لەگەڵدا دەکەیت هەوڵبدە بە وێنەیەکیش بێت نیشانى بدەیت تا تێگەیشتنى لێت ئاسانتر بێت و لە یادیدا بمێنێتەوە
سوریا دوای ئەسەد ؛دەرفەت و بنیاتنانەوەی نەتەوەیەک
نەجیبە مەحمود
ڕۆڵی کورد لە شۆڕشی گەلانی سوریادا گرنگییەکی تایبەتی هەیە و دەتوانرێت ئاماژە بە چەند لایەنێکی سەرەکی بکرێت:
لەوانە :_ 1. ڕۆڵی سەربازی، کورد بەتایبەت هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕۆڵێکی سەرەکییان لە شەڕی داعش و گروپە توندڕەوەکانی تردا بینی. ئەم هێزانە توانیان ناوچەیەکی فراوان لە دەستی داعش ڕزگار بکەن و وەک هێزێکی سەرەکی لە شەڕی دژ بە تیرۆر ناسێنران.
2 دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ، کورد توانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بەڕێوەببات و سەربازییەکی ئۆتۆنۆم بە ناوی (ڕۆژاڤا) پێکبهێنێت. ئەم سیستەمە بە جۆرێک هەوڵیدا نەخشە دیموکراسی و فرە کولتوورییەکان لە کۆمەڵگەی ناوخۆییدا جێبەجێ بکات.
3. کورد وەک گرووپێکی نەتەوەیی خاوەن مێژوو و کولتووری تایبەت بە خۆیان، بەشدارییان لە فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی وڵاتەکەدا کردووە. ئەوان بەدوای مافەکانیاندا دەگەڕان و ناسنامەی کولتووری خۆیان بپارێزن، لە هەمان کاتدا گرنگییان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ نەتەوە و ئایینەکانی دیکەی سوریادا دەدا.
4. کورد ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە دانوستانە سیاسییەکان سەبارەت بە داهاتووی رۆژئاوا و سوریا. ئەوان داوای دانپێدانان بە مافەکانیان و ئۆتۆنۆمییان لە چوارچێوەی سوریایەکی دیموکراسیدا کرد. 5. لەگەڵ بوونی تەحەددیات و گرژیەکان، لە هەمان کاتدا ڕۆڵی کورد لە شۆڕشدا ، بەتایبەتی لە پێوەندی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سوریا و هەروەها لەگەڵ تورکیا کە نیگەران بوو لە کاریگەرییەکانی کوردەکان لەسەر سنوورەکانی. بە گشتی کورد وەک یاریزانێکی سەرەکی لە شۆڕشی رۆژئاوا و گەلانی سوریا لە گۆڕەپانی سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دەرکەوت و ڕۆڵی ئەوان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پرۆسەی گەشەسەندنی ئەم وڵاتە هەبوو. هەروەها لە ئێستادا لە دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا گۆڕانکارییەکی گەورە دەبێت کە دەتوانێت لێکەوتەی زۆری بۆ داهاتووی ئەم وڵاتە و ناوچەکە هەبێت.
لە دۆخێکی وادا ئەو هەنگاوانەی کە دەتوانرێت ئەنجام بدرێن وەک - دامەزراندنی حکومەتی ئینتقالی، دوای ڕووخانی حکومەت پێویستە حکومەتێکی ڕاگوزەر دابمەزرێنرێت کە نوێنەری سەرجەم نەتەوە لەخۆ بگرێت. پێویستە ئەم حکومەتە بتوانێت وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بداتەوە و هاوکار بێت لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری. -دابینکردنی ئاسایش و ڕێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی و تاڵانی موڵکی گشتی،کە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دوای ڕووخانی ڕژێم ئەگەری ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی ناوخۆیی هەیە ، پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ناوچە جیاوازەکان و هێزی ئەمنی نوێ پێکبهێنرێت بە ئامانجی پاراستنی هاوڵاتیان. - ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانی لە نێوان گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سوریا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی پێویستە.
ئەم دیالۆگانە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ڕێگریکردن لە گرژییە نەتەوەیی و ئایینییەکان. - دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و وێرانکاری، پێویستی بە بەرنامەی بەرفراوانی ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئابووری هەیە. پشتیوانی نێودەوڵەتی لەم بوارەدا دەتوانێت زۆر کاریگەر بێت. - پێویستە گرنگی تایبەت بە مافی مرۆڤ و دادپەروەری ئینتقالی بدرێت.
ئەمەش لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگ و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کاتی جەنگ و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافی قوربانییەکان دەگرێتەوە -بەهێزکردن و پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گروپە کۆمەڵایەتییە کاراکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و بەشدار. - لەدوای ڕووخانی حکومەت پێویستی بە ڕاکێشانی هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵات. ئەم یارمەتییانە دەتوانن یارمەتی دارایی و مرۆیی و تەکنیکی لەخۆ بگرن.
لە کۆتاییدا، هەر کارێک لە دوای ڕووخانی حکومەت، دەبێت وەڵامی خواست و پێداویستییەکانی گەلی سوریا بداتەوە و هاوکار بێت لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی لەو وڵاتەدا.