مرۆڤ توانی هەستی بینین و بیستن بەشێوەی دیجیتاڵی بگوازێتەوە، بەڵام تا ئێستا نەماندەتوانی بۆن بگوازینەوە، بەڵام ئیدی زانست دەتوانی ئەم کارەش بکات. زاناکان توانیان بۆن لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە بگوازنەوە, دەیانەوێت لەڕێگەی مۆبایلەوە وەکو دەنگ و وێنە بتوانرێت بۆن بە نامەی ئەلکترۆنی بنێردرێت، کەسەکەی بەرامبەریش نامەکە بکاتەوە بۆنەکە لە مۆبایلەوە دەرچێت کۆمپانیایەک بەناوی ئۆسمۆ بە ژیریی دەستکرد ئامێرێکیان دروست کردووە دەتوانێت بۆن بۆ چەند سامپڵێکی دیجیتاڵی شی بکاتەوە، ئامێرەکە دووبارە دەتوانێت ئەو بۆنە دروست بکاتەوە، بەشێوەی گازی شلە بەرهەمی بهێنێت.
کۆمپانیای ئۆسمۆ، لە چەند زانایەکی بوارەکە پێک هاتوون، دەڵێن ئامانجییانە لە داهاتووێکی نزیکدا ئەو ئامێرەیان بخەنە بازاڕەکانەوە؛ دەیانەوێت لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەکو ئەپڵ و سامسۆنگ ڕێکبکەون، بتوانن ئامێرەکە بچووک بکەنەوە بۆ مۆبایلێک و بتوانن لەناو مۆبایل ئەو هەستی بۆنکردنە هاوشێوەی هەستی بینین و بیستن زیاد بکەن.
لە ئۆنڵاین دەوترێت گەر هەستی بۆنکردن بخرێتە سەر مۆبایلەکان! کارەکە خراپتر دەبێت لەوەی هەیە، چونکە لە جیاتی بۆنی خۆش بێگومان خەڵکی بۆ ڕابواردن هەرچی بۆنی ناخۆشە بۆ یەکتری دەینێرن! هیچ شتێک لە تەکنەلۆژیا و زانست مەحاڵ نییە! پێشتر کۆمپیوتەر بەقەد ژوورێک بوو، ئێستاش چیپێکە لە گوێیەکان دەکرێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.