زۆرێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن ماسی یەکێکە لەو خواردنە گرنگانەی کە سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستیمان. بە پێی توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکادا ئەنجام دراوە، تیایدا دەرکەوتووە خواردنی جارێک یان زیاتری ماسی لە هەفتەیەکدا دەتوانێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی لە سەدا 15%ی مەترسی سەکتەی دڵ و مێشک.
توێژەران لەو باوەڕەدان کە جۆرەکانی چەوری ماسی سوودی هەیە بۆ تەندروستی بەهۆی بوونی چەوری ئۆمێگا - ٣ لە پێکهاتەی خۆراکی ماسیدا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.