بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی و دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند کە موشەکێکی گەورەی کۆمپانیای ستارشیپ لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦دا راوانەی سەر مەریخ دەکرێت.
ئیلۆن مەسک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " X" رایگەیاند " موشەکە گەورەکەی "Starship" لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بەرەو مەریخ هەڵدەدرێت، ڕۆبۆتی Tesla Optimus لەناو گەشتەکەدا دەبێت " هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر نیشتنەوەکان بە باشی بەڕێوەبچن، ئەوا دەتوانرێت لە ساڵی ٢٠٢٩دا مرۆڤ نیشتەجێبێت لەسەر مەریخ، هەرچەندە ئەگەرەکە لە ساڵی ٢٠٣١ زیاترە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی
رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاشکرایدەکات
کە لە شەش ساڵی رابردوودا 90 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان تێوەگلاون لە بازرگانییکردن
بە جەستەی مرۆڤەوە.
دارا فاروق، بەڕێوەبەری
فەرمانگەی رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند، بەپێی ئەو تۆمارەی لە
فەرمانگەکەیان هەیە و لە ساڵی 2018ەوە دەیان کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان دەستیانهەبووە لە
بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە.
دارا فاروق دەڵێت:
"ئەم جۆرە لە تاوانانە فۆرمێکی نوێی هەیە و ئاڵۆزە و تەمومژاوییە، بۆیە
پێویستی بە کەسانی پسپۆڕ و کارامە هەیە لەو بوارەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی
تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، لە رێگای کۆمپانیا وەهمییەکانەوە ئەنجام دەدرێن و زۆربەی قوربانییەکانیش ئەوانەن، کە بەڵێنی کارکردنیان پێدەدرێت لە
وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی
رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، ئەوەشی خستەڕوو، چەندین گرووپی پزیشکی
رێکخراو دەستگیرکراون، کە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ دەدزن و بازرگانی پێوە دەکەن.