ژیان

کۆنسێرتەکەی هەیفا وەهبی لە کوێت هەڵدەوەشێتەوە

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-18

زەید بەشار عەبدولڕەدا، بەرهەمهێنەری ئەو کۆمپانیایە کە سەرقاڵی ئامادەکردنی کۆنسێرتەکەی بوو، هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکەی ڕاگەیاند و لە ستۆری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی "کۆنسێرتەکەی هەیفا وەهبی بە هۆکارێک کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ئێمەیە، هەڵوەشاوەتەوە".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "هەموو ئەو بڕە پارانەی کە دراون دەگەڕێندرێنەوە".
بڕیاربوو هەیفا یەکەم کۆنسێرتی خۆی لە کوەیت پێشکەش بکات کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان لە ٣١ی ئەم مانگەدا.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.