زانست

مارک زوکەربێرگ: مۆبایلە زیرەکەکان ئەو ئامێرەی ڕۆژانە پشتی پێدەبەستین، بەم زووانە رەنگە بەسەربچن

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-19

بەپێی ماڵپەڕی "dailygalaxy"، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا دووپاتیکردەوە کە تەکنەلۆژیایەکی نوێ سەرهەڵدەدات و شاشەی مۆبایلە زیرەکەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و شۆڕشێک لە چۆنیەتی کارلێککردنمان لەگەڵ جیهانی دیجیتاڵیدا بەڕێوەیە.
نزیکەی سێ دەیە مۆبایلە زیرەکەکان زاڵن بەسەر ژیانماندا، بەڵام بەپێی قسەی مارک زوکەربێرگ ، خەریکە دەسەڵاتەکەیان کۆتایی پێدێت.چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی کەمتر لە دە ساڵدا چاویلکەی زیرەک ببێتە ئامرازی سەرەکی پەیوەندیکردنمان لەگەڵ جیهانی دیجیتاڵی.

ڕەنگە وا دەرکەوێت کە مەحاڵ بێت بەڵام پێشبڕکێکە لە ئێستاوە دەستی پێکردووە، کۆمپانیاکانی وەک مێتا و ئەپڵ و کۆمپانیا گەورەکانی دیکەی تەکنەلۆژیا ملیارەها دۆلاریان لە زیرەکی دەستکرد وەبەرهێناوە.شارەزایانی تەکنەلۆجیا پێیان وایە داهێنانی گەورەی داهاتوو نوێکردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکان نابێت، بەڵکو گۆڕینییەتی بە تەواوەتی.

زوکەربێرگ جیهانێک پێشبینی دەکات کە هەرگیز پێویست ناکات ئامێرێک لە گیرفانی خۆت دەربهێنیت، بەڵکو هەموو کارلێکە دیجیتاڵییەکانت، وەک نامەی کورت، پەیوەندی، کات بەسەربردن و زۆر شتی تر، بە بەکارهێنانی چاویلکەی زیرەک بە شێوەیەکی بێ کێشە لەبەردەم چاوتدا پیشان دەدرێن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.