ژیان

.بە بەردبووی دایناسۆرێکی تەمەن ١٦٨ ملیۆن ساڵ دۆزرایەوە

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-21

لە دۆزینەوەیەکی زانستیدا زانایانی مۆزەخانەیەک لە زانکۆی بیرمینگهام لە بەریتانیا و زانکۆی سیدی محەمەد بن عەبدوڵڵا لە مەغریب، کۆنترین بەردبووی دایناسۆری " Cerapoda"یان لە چیای ئەتڵەسی ناوەڕاستی مەغریب دۆزیوەتەوە.
مێژووی بەردبووەکە بۆ نزیکەی ١٦٨ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەمەش کۆنترین نموونەی ناسراوی ئەم جۆرەیە تا ئێستا، ئەم دۆزینەوەیەش تێڕوانینێکی نوێ لەبارەی پەرەسەندنی گیاخۆرەکانەوە پێشکەش دەکات.ئەم دایناسۆرانە گیاخۆر و بچووک بوون، لە سەردەمی کریتاسیدا باو بوون و تایبەتمەندی جیاوازیان هەبووە.
ئەم دۆزینەوە هەنگاوێکی گرنگە لە لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی ئەم جۆرە دایناسۆرانە کە بە " Cerapoda" ناسراوە، بەشدارە لە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە گونجاندنە ژینگەییەکان کە یارمەتی ئەم دایناسۆرە گیاخۆرانەیان داوە بە درێژایی سەردەمی جیاواز بڵاوببنەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.