ژیان

بەرهەمدەهێنرێت COCO بەشی دووەمی ئەنیمەیشنی

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-23


دیزنی و پیکسار بۆ بەرهەمهێنانی ئەنیمەیشنی "Coco 2” بڕیاری کۆتاییاندا و بەشی دووەمی ئەنیمەیشنەکە بەرهەمدەهێنن.

بۆب ئیگەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دیزنی لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەیاندا ڕایگەیاند، ئەنیمەیشنەکە لە سەرەتای پرۆسەی پەرەپێداندایە، بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٩ لە سینەماکاندا نمایش بکرێت.
هێشتا هیچ بڕیارێک لە بارەی چیرۆکی بەشی دووەمە نەدراوە، ئایا تەواوکەری بەشی یەکەم دەبێت یان چیرۆکێکی سەربەخۆی دەبێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.