هەواڵ

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی حەوت خەرجبکات

Mic
2025-09-30

هەموو شتێک ئامادەیە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، واژۆ لە سەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بڕیار لە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلول-یش دەدات، بۆ دوربوون لە فشاری ناو کۆبوونەوەکە، چاوەڕوان دەکرێت پێش دەستپێکی کۆبوونەوەکە، تەیف سامی، وەزیری دارایی واژۆی خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بکات.

دوای لاچوونی بەربەسەتەگەورەکەی بەردەم ناردنی مووچە، کە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بوو، بەغدا و هەولێر گەیشتنە رێککەوتن بۆ  خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بێ کێشە.

ئەوەی ئێستا ناکۆکی لەسەرە لەنێوان هەولێر و بەغدا داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان-ە، کە چی بەشی گەنجینەی فیدراڵییە و چیش بەرکەوتەی هەرێم-ە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ راپۆرتی ئەو لیژنە یاساییە تەواوببێت و رادەستی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت، کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو داوای ئامادەکردنی کردووە.

لیژنەکە راپۆرتێک لەسەر رای ئەنجوومەنی دەوڵەت ئامادە دەکات لەبارەی ئەو خاڵانەی هەردوو حکومەت لەبارەی داهاتی نانەوتی لەسەری ناکۆکن، لیژنەکە ناکۆکییەکان یەکلایی دەکاتەوە.

ئەگەر راپۆرتی لیژنە یاساییەکە رازیکەربێت بۆ هەردوو حکومەت، ئیتر گرفتی داهاتی نانەوتیش بە تەواوی چارەسەر دەبێت و ئەو بەربەستەش لە بەردەم ناردنی مووچە لە بەغدا نامێنێت.

MIC زانیویەتی وەزارەتی دارایی هەرێم تەرازووی پێداچوونەوەی مووچەی مانگی ئابی تەواو کردووە و لەسەر هێڵن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئەوەی راپۆرتەکەیان بۆ بنێرن و 120 ملیار دیناریش وەک داهاتی نانەوتی ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری خەرجکردنی دەکەن لەلایەن بەغدادەوە.

هێشتا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی تەمموز، ئاب و ئەیلول-یان وەرنەگرتووە و تەنها سێ مانگیش ماوە بۆ کۆتایی ساڵی دارایی، بەوپێیەش دەبێت لانی کەم هەر 15 رۆژ جارێک مووچەیەک دابەش بکرێت بۆ ئەوەی هەر 12 مووچەکەی ئەمساڵ دابەش بکرێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.