سەنتەری میترۆ ئیدانەی ئەو هەوڵانە دەکات، کە رێکخەرەکەی
بە ئامانج دەگرێت و دەڵێت "سوپایەکی ئەلیکترۆنی لێدوانی نا راست بە ناوی رێکخەرەکەیان
بڵاودەکاتەوە".
لە روونکردنەوەیەکدا سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەکردووە، چەند
رۆژێكە، سوپایەكی ئەلیكترۆنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان (كە بەشێكی زۆریان بە پارەی
دزراوی هەژاران بەڕێوەدەبرێن) سەرقاڵی بەرهەمهێنانی "درۆن"، لێدوان بەناوی
رێكخەری سەنتەری میترۆ رەحمان غەریب بڵاودەكەنەوە و خوێنەران چەواشە دەكەن.
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکە ئەوەش هاتووە، زۆر روونە
كە بەشێك لەو پەیجانە لەلایەن "دەزگای هەواڵگری حزبەوەن"، ئەركیان بڵاوكردنەوەی
درۆو ناوزڕاندنی كەسانی رەخنەگرە، دەستیان كەشفە و خۆیان و حزبەكانیان ئەوەندە
نابووت بوون، كە هاوڵاتییان بڕوایان پێ نەكەن.
دەشڵێت، دەزانن رێكخەری میترۆ دواهەمین كەس نابێت كە "كارگەی
درۆی سیاسییەكان ناویان دەزڕێنن"، بەڵام با هەمووان بزانن كە كاتێك دەمانەوێت
قسە بكەین و لێدوان بدەین، نە ترس و نە ستەمكاری و چەواشەكاری، نامانوەستێنێ،
نامانترسێ".
ئیلۆن مەسک، بووە یەکەم کەس لە مێژوودا سامانەکەی بوو بە 500 تریلۆن دۆلار،
بە 150 ملیار دۆلار
لە پێش دووەم دەوڵەمەندی جیهانەوەیە.
پێگەی فۆربس بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری
کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، نزیک دەبێتەوە لە بوون
بە یەکەم تریلیۆنێر لە جیهاندا.
مەسک یەکەم کەسە لە مێژووی مرۆڤایەتی کە سامانەکەی بگاتە
500 ملیار دۆلار، بۆ ماوەیەک.
ڕۆژی چوارشەممە، مەسکی تەمەن 54 ساڵ، سامانەکەی گەیشتە
500.1 ملیار دۆلار، پێش ئەوەی دابەزێتەوە بۆ 499.1 ملیار دۆلار، بەپێی گۆڤاری ڕیاڵ
تایم.
لەدوای ئەویش لاری ئیلیسۆن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای
ئۆراکڵ دێت کە سامانەکەی 350.7 ملیار دۆلارە، هەروەها مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری
کۆمپانیای مێتا بە سامانی 245.8 ملیار دۆلار دێت، بەپێی ئاژانسی فۆربێس.
جگە لە تێسلا و سپەیس ئێکس، سامانی ماسک پشتی بە پشکەکانی
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، کۆمپانیای ئێکس ئەی ئای (xAI) بۆ ژیریی دەستکرد و کۆمپانیای نیورالینک بەستووە،
بەڵام تێسلا هێشتا بە سەرچاوەی سەرەکیی سامانەکەی دادەنرێت.