هەواڵ

کۆرۆنا چی لە کەرتی پەروەردە کرد؟

Mic
2021-06-21

ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر کەرتی پەروەردە و پسپۆڕانی بوارەکەش دەڵێن پرۆسەی خوێندن پەكی كەوتووە و ئاستی زانستی خوێندكارانیش دابەزیوە.

تێکڕای رۆژەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠/٢٠٢١ تەنها ٥٧ رۆژ بووە بە شێوازی نۆرە (تناوب)، واتە هەر خوێندكارێك لە قۆناغەکانی یەک هەتا یازدە تەنها ٢٩ رۆژ بەشداری خوێندنی ناو پۆل بووە. 

لە ساڵانی رابردوودا، ساڵی نوێی خوێندن لە سەرەتای مانگی ١٠ دەستیپێدەکرد و لە کۆتایی مانگی پێنج کۆتایی پێدەهێنرا، بەڵام دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵ بە بیانووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لە وادەی خۆی دواکەوت. 


وەزری یەکەمی خوێندن لە سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠٢١ دەستیپێکرد و بە شێوەی تەناوب بۆ ماوەی ٢٩ رۆژ بەردەوام بوو. لە دوای دوبارە داخستنەوەی دەرگای خوێندنگەكان،خوێندنی ئەلیکترۆنی یەکێک بوو لەو بژاردانەی کە وەزارەتی پەروەردە وەک ڕێگاچارەیەک بۆ بەردەوامیدان بە  خوێندنی ئەمساڵ پێشنیازیکرد.

 نەبوونی زەمینەسازی پێشوەختە بۆ شێوازی ئەلكترۆنی، بووە هۆی ئەوەی ئەم ڕێگایەش سەرکەوتوو نەبێت، نەیتوانی ببێتە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ خوێندنی ناوپۆل.
دوای دابڕانێکی زۆر وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لە ناوەڕاستی مانگی پێنج دووبارە خوێندنی ناو پۆل دەستپێبکاتەوە,  ئەمجارەش بۆ ماوەی ٢٩ رۆژ بە شێوازی نۆرە بەردەوامبوو.

بۆ وەرزی دووەمی خوێندن، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بابەتەکانی خوێندنی سەرجەم وانەکان پوخت بکرێنەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت لەو ماوە کەمەی خوێندندا بابەتەکان تەواوبکرێن.

پسپۆڕانی بواری پەروەردە دەڵێن، ساڵی خوێندنی  ٢٠٢٠/٢٠٢١، دەکرێت وەک یەکێک لە خراپترین و کورتترین ساڵەکانی خوێندن هەژمار بکرێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.