تەندروستی

ئاماژەکانی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆ

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2021-06-22

 

پچڕانی به‌سته‌ر یان ریباتی ئه‌ژنۆ، یه‌کێکه‌ له‌ پێکانه‌ باوه‌کان‌‌، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ یاری تۆپی پێ ده‌که‌ن، چ له‌ یاریگای گه‌وره‌ یان بچووک، مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ بۆ توشبوون به‌م پێکانه‌.

  له‌ ئه‌ژنۆدا چوار به‌سته‌ری سه‌ره‌کیمان هه‌یه‌ که‌ ئێسکەکانی ڕان به‌ ئێسکەکانی خوار ئه‌ژنۆوه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ و به‌رپرسن له‌و جێگیرییه‌ی له‌ ئه‌ژنۆدا هه‌یه‌. ئه‌م چوار به‌سته‌ره‌ پێیان ده‌وترێت، ه‌ ACL,PCL,LCL,MCL  ئه‌و به‌سته‌ره‌ی زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ره‌ ACL. 

کێن ئه‌و که‌سانه‌ی زیاتر توشی ئه‌م پێکانه‌ ده‌بن؟

بێگومان ئه‌و که‌سانه‌ زیاتر توش ده‌بن که‌ به‌شداری له‌و جۆره‌ وه‌رزشانه‌دا ده‌که‌ن که‌ جوڵه‌ی خێرا و وه‌ستانی له‌ ناکاو و ئاراسته‌ گۆڕینی خێرای تێدایه‌، وه‌ک تۆپی پێ، باسکه‌، تێنسی سه‌ر زه‌وی، باله‌ یان یاری خلیسکانی سه‌ر سه‌هۆڵ.

چۆن بزانیت بەستەرەکانت دەپچڕێن؟
‌له‌ کاتی ڕوودانی پێکان و پچڕانی به‌سته‌ره‌که‌دا، که‌سی پێکراو گوێی له‌ قرته‌یه‌ک ده‌بێت، گه‌ر گوێشی لێنه‌بێت هه‌ست به‌ پچڕانه‌که‌ ده‌کات. هه‌ر له‌ ساتی پێکانه‌که‌دا، هه‌ست به‌ ئازارێکی زۆر ده‌کات و ناتوانێت یارییه‌که‌ ته‌واو بکات، ئه‌ژنۆ ناجێگیر ده‌بێت و زۆرجار که‌سی پێکراو ناتوانێت له‌سه‌ری بڕوات و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ریشی بوه‌ستێت. پاش نزیکی کاتژمێرێکیش له‌ ڕووداوه‌که‌، ئه‌ژنۆی ده‌ئاوسێت.

لەکاتی پچڕانی بەستەرەکان پێویستە نەخۆش چی بکات؟
نه‌خۆش له‌ کاتی بوونی ئه‌م نیشانانه‌دا، ده‌بێت به‌ زوویی سه‌ردانی پزیشکی پسپۆری ئێسک و شکاوی بکات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و یاریزانه‌ پیشه‌گه‌رانه‌ی له‌ یانه‌کاندا یاری ده‌که‌ن، خۆپارێزی ته‌واو ده‌که‌ن بۆ خۆ به‌ دوورگرتن له‌م پێکانه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا یاریزانان توش ده‌بن و ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ یاریگاکان دوور ده‌که‌ونه‌وه‌.

بێگومان چه‌ند پله‌یه‌کی پچڕانی به‌سته‌ری ئه‌ژنۆمان هه‌یه‌ و ‌گه‌ر پچڕانی به‌سته‌ره‌که‌ پچڕانێکی ته‌واو نه‌بێت و پله‌ی 1 یان 2 بێت، ڕه‌نگه‌ به‌ چاره‌سه‌ری فیزیایی و وه‌رگرتنی ده‌رمان و وه‌رزشکردن، نه‌خۆش به‌ره‌و باشتر بوون بچێت و پێویست به‌ نه‌شته‌رگه‌ری نه‌کات. به‌ڵام گه‌ر پله‌ی 3 بێت که‌ پچڕانی ته‌واوه‌تییه‌، نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدات. گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وه‌رزشکردنیش به‌ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ پزیشکی پسپۆر‌دا ده‌بێت پاش نه‌شته‌رگه‌ری.

 

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بیزانین، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بۆ خۆشی خۆیان یاری تۆپی پێ ده‌که‌ن و یاریزانی یاریگای بچووکن، پێویسته‌ کۆمه‌ڵێک ڕێکار بگرنه‌ به‌ر تا مه‌ترسی توشبوون به‌م پێکانه‌ که‌م بکه‌نه‌وه‌، لەوانە:

یەکەم: خۆگه‌رمکردنی پێش یاری زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماسولکه‌کان به‌ ته‌واوی ئاماده‌ بن.

دووەم: خۆبه‌دورگرتن له‌ گۆڕینی خێرای ئاراسته‌ و ڕاوه‌ستانی له‌ ناکاو و بازدان بۆ تۆپی قورس له‌ کاتی یاریدا، چونکه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ته‌کنیکی وردی وه‌رزشی و جه‌سته‌ییان هه‌یه‌ و یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌کان به‌رده‌وام ڕاهێنانیان له‌سه‌ر ده‌که‌ن به‌ر له‌وه‌ی له‌ یاریگادا ئه‌نجامیان بده‌ن.

سێهەم: به‌هێزکردنی ماسولکه‌کانی پێشه‌وه‌ و پشته‌وه‌ی ڕان و پوز و ماسولکه‌کانی حه‌وز و به‌شی خواره‌وه‌ی پشت زۆر گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی پەستانێکی که‌متر بکه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ژنۆکان له‌ کاتی یاریدا.



More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.