تەندروستی

بۆچی (خاڵ یان هێڵ)ی سپی لە نینۆکەکاندا دروست دەبێت؟

Mic
2025-09-27

زۆر جار لە بەشێکی هاووڵاتییاندا دەبینیت کە خاڵی یان هێڵی سپی لە نینۆکەکانیاندا دروست بووە، کە زۆر جار باس لە هۆکاری جیاواز دەکرێت، بەڵام لە ڕووی زانستییەوە دروست بوونی ئەم (خاڵ یان هێڵ)ی سپیانە لە نینۆکەکانی هەندێک کەسدا، دەکرێت کۆمەڵێک هۆکاری جیاوازی هەبێت بەڵام گرنگترینیان ئەمانەن:

1-کەمی کانزاکان وەک کەمی زینک و کالسیۆم.
2-هەوکردن بەهۆی کەڕووەوە.
3-دەکرێت نیشانەی هەندێک نەخۆشی بێت.
4- ژەهراوی بوون بە هەندێک کانزای قورس (وەکوو ئارسینیک، قورقوشوم)
5- چارەسەری کیمیایی.
6- بەرکەوتنی زەبر بە نینۆک، وەک بەرکەوتنی نینۆک بە مێز و دیوار یان کەوتنی بە ژێر دەرگاوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.