هەر کە وەرزی پێگەشتنی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانیان دێت، جوتیارەکانی کوردستان دەستیان دەخەنە سەر دڵییان، چونکە دەبێت بیر لەساغکردنەوەی بەرووبوومەکانیان بکەنەوە.
پێگەشتنی بەرووبوومەکانیان، ئەگەر لەلایەن دڵخۆشیان بکات، لەهەمانکاتیشدا تووشی دڵەراوکێییان دەکات، ئەوان لەدڵەڕاوکێیی پێگەشتنەوە، دەپەڕنەوە بۆ دڵەڕاوکێی ساغکردنەوە.
لەهەرێمی کوردستان، ساڵانە هەزاران تەن بەرووبوومی کشتوکاڵی خراپ دەبن و فڕێدەدرێن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەبازاڕەکاندا جووتیارەکان ناتوانن ساغیان بکەنەوە.
جوتیارەکان دەڵێن ئەوان ناتوانن کێبڕکێی نرخی بەرووبوومی هاوردە بکەن، بۆیە ناچاردەبن دەستەبەردای بەرووبوومەکانیان ببن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.