لەم ساڵدا کۆچکردن ژمارەی پێوانەیی شکاندووە لەجیهاندا و زیاتر لە 80 ملیۆن کەس ئاوارەبوون ئەویش بەهۆی جەنگ و توندوتیژی و پیشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە.
به‌پێی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران، له‌مساڵدا ژمارەی ئاواره و په‌نابه‌ران لەجیهان، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارکردووه و گه‌شتۆته 82 ملیۆن که‌س.
له ماوه‌ی ڕابردوودا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به ناچاری شوێنی خۆیان به‌جێهێشتووه زیادیکردووه، به شێوه‌یه‌ک ڕێژه‌ی ئاواره‌کان %1ی کۆی ژماره‌ی دانیشتوانی زه‌وی تێپه‌ڕاندووه.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه رێژه‌ی کۆچ و په‌نابه‌ری دابه‌زیوه، به‌ڵام به‌راورد به ساڵانی رابردوو ژماره‌ی ئاواره‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیکردووه.
زۆرینه‌ی ئاواره‌کان ناوخۆیی بوون و به‌هۆی کۆت و به‌نده‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه نه‌یانتوانیوه سنوری وڵاتانی تر تێپه‌ڕێنن.
یه‌ک له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران دانیشتووی یه‌کێک له‌م پێنج وڵاته‌ن، سوریا، ڤه‌نزوێلا، باشوری سودان،ئه‌فغانستان، میانمار.
له سوریا به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ که ماوه‌ی 10 ساڵه به‌رده‌وامه 13.5 ملیۆن که‌س ئاواره‌بوون که نیوه‌ی دانیشتووانی وڵاته‌که پێک دێنن، نزیکه‌ی نیوه‌ی ئاواره‌کان بوونه‌ته په‌نابه‌ر و له وڵاتانی‌تر نیشته‌جێبوون و ئه‌وانیتریش ئاواره‌ی ناوخۆیین.
ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران ئه‌و منداڵانه‌ش له خۆ ده‌گرێت که له ئاواره‌ییدا له دایکبوون، به پێی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان بۆ کاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران، له نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2020 نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن منداڵ له په‌نابه‌ریدا له دایکبوون.
تورکیا،کۆڵۆمبیا، ئۆگه‌ندا، پاکستان، ئه‌ڵمانیا، له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن که پێشوازی زۆرترین ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌که‌ن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.