ژیانی هەزاران نەخۆش زیاتر کەوتە ژێر مەترسییەوە، کاتێک دەرمانی چارەسەرکردنیان رووی لەنەمان کرد.
وا بڵاوکرایەوە کە نەمانی دەرمان و خەرج نەکردنی بودجەکەی نەخۆشخانەکە، هەوڵێکە بۆ داخستنی، ئەوەش دوای ئەوەهات کە نەخۆشخانەیەک لەکەرتی تایبەت بەشی چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی کردۆتەوە و بەشێک لەپزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوای لەخۆی گرتووە.
بەڵام بەرپرسانی تەندرووستی دەڵێن، ئەو دەنگۆیانە ناراستن و نیازی ئەوەیان نییە، هیوای شێرپەنجە دابخەن.
لە نەخۆشخانەی هیوا، سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ چارەسەری نەخۆش، بێ بەرامبەرن، ئەمەش وایکردوە، ساڵانە هەزاران نەخۆش رووی تێبکات.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.