هەواڵ

لە 9 مانگدا زیاتر لە سێ ملیار دۆلار چووەتە سەر قەرزەكانی هەرێم

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2021-07-02

نۆ مانگ پێش ئێستا حكومەتی هەرێم 28 ملیار دۆلار قەرزار بوو، نرخی نەوت بە 45 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا نرخی نەوت بە ٧٦ دۆلارە و لێبڕینی مووچە بەردەوامه و قەرزەكانیش بۆ زیاتر لە 31 ملیار دۆلار هەڵكشاوە.

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، قەرزداری حكومەت گەیشتووەتە 31 ملیار و 637 ملیۆن دۆلار.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە5ی مانگی10ی 2020 لەپەرلەمانی كوردستان، رایگە‌یاند،‌ حكومە‌ت 28 ملیار و 477 ملیۆن دۆلار پابە‌ندی دارایی لە‌ئەستۆیە.

قەرزەكانی هەرێم وەك میراتی  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی كابینەی هەشتەم لێكدەدرێتەوە كە بە دوو ملیارو 549 ملیۆن دۆلاری قەرزەوە، كابینەكەی  رادەستی مەسرور بارزانی كرد.

پێش دەستبەكاربوونی كابینەی نۆ لە10ی تەموزی 2019دا، كۆی گشتی قەرزەكانی حكومەت 27 ملیارو 549 ملیۆن دۆلار بوو، دوای چەند مانگێك لەدەستبەكاربوونی كابینە نوێیەكە، قەبارەی قەرزەكان بۆ 28 ملیارو 476 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.

كابینەی مەسرور بارزانی، دوو ساڵی تەمەنی تەواوكردووە، واتە تەنیا لە دوو ساڵی تەمەنی ئەم كابینەیەدا، قەبارەی قەرزەكان بەبڕی چوار ملیارو 88 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە. 

نرخی نەوت و دۆلار ئاگر دەكەنەوە، مووچە بەلێبرینەوە دەدرێت، داهاتی ناوخۆ لەرێی باج و خاڵە سنوورییەكان زیادیكردووە، بەڵام سەڕەرای ئەوەی حكومەت رایگەیاندووە كە دەستی بە چاكسازی كردووە قەرزەكانی بۆ زیاتر لە٣١ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: پارە لەھیچ دەوڵەت و كۆمپانیاو بانكێكی ناوخۆیی و دەرەكی قەرز نەكراوە، ئەوەی ھەیە زیادبوونی شاستەی دارایی فەرمانبەرە لای حكومەت.

وتیشی : پارەی پاشەكەوتی مووچەی  پێنج مانگی ساڵی 2020، لەپێش پەیڕەوكردنی لێبڕینی 21٪ دراوە و بریتی بووە لەچوار ترلیۆن و 475 ملیار دینار.

بیلال رەئوف، پسپۆڕی بواری ئابووری، بە ( MIC)ی وت " گەندەڵی و ناشەفافی لەكۆكردنەوەی داهاتەكان هۆكاری سەرەكیین."

وەك بیلال ڕەئوف باسی دەكات، ناتەواوی لەبڕی قەرزەكاندا هەیە وەك كۆمپانیاكانی نەوت و كەیسە یاساییەكان كە لەدەرەوەی وڵات دۆڕاندویانە، بەگشتی قەرزەكان، پەیوەندی بە قەیرانی دارایی ساڵانی ڕابردوەوە هەیە.

بە بڕوای ئەو پسپۆڕە، سەرجەم ئەو زانیاریانەی لەسەر داهاتەكان خراونەتەروو، جێی سەرنجن و یەكانگیرنین لەگەڵ دارایی و ئابووری هەرێم.

ئەو ئابوریناسە پێشی وایە زیادبوونی قەرزەكان و كەڵەكەبوونی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ، كاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان هەیە ، دەشڵێت دەبێت لەداهاتوودا بەشێكی داهاتەكان بۆ قەرز و پڕۆژەكان  تەرخان بكرێن و بەشێكی تری داهاتەكانیش، پێویستە تەرخان بكرێت بۆ ئەو سووەی دەچێتە سەر قەرزەكان.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.