خۆراك و دەرمان دوو پێویستی سەرەكەی كۆمەڵگەیە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان، جگە لە پێویستی خەڵك، بازرگانیەكی گەورەیە بۆ بەرپرسەكان ئەم هەرێمە، بە جۆرێك كە كەم بەرپرسی باڵا هەیە دەستی لە پشتی ئەم بازرگانییەوە نەبێت، هاوردنی دەرمان بۆ كۆمپانیەكان و شەریكەكان قازانجی یەك بە دووسەد و سێسەد زیاترە.
بە قاچاخ هێنانی دەرمان و چاودێری نەكردنی كوالیتی كۆنتڕۆڵ گرفتێكی سەرەكی ئەو دەرمانانەن كە لە هەرێمی كوردستان هەیە، بە بە جۆرێك كە هەموو دەرمانخانەكان و كۆگان پڕن لەو دەرمانانەی كە ستیكەریان لە سەر نییە و هەر دەرمانێك كە ستیكەری لەسەر نەبوو بە مانای ئەوە دێت، كە ئەو دەرمانە یان بە قاچاخ هاتووە یان لە كوالیتی كۆنتڕۆڵ دەرنەچووە.
هیچ كام لەمانەی كە لەم دیمانەدا بەشداریان كردووە، لە بەر قازانجی خۆیان ئامادە نەبوون دەم وچاویان نیشان بدرێت و ئەوان ئاشكرا كردنی ئەم بابەتە بە لێدان لە بازرگانی خۆیان دەزانن، وەك خۆیان دەڵێن "ئەم بابەتە هەستیارە و كەسانی بەهێزی لە پشتن".
لەم بە دواداچوونەدا بۆمان دەركەوت كە زۆرینەی ڕەهای دەرمانەكانی هەرێم لە بەر نەبوونی شوێنی تایبەت بە دەرمان لە دەرمانخانەكان و كۆگاكان، بە زوویی بەسەردەچن، بە پێی ڕێنمایی حكومەت دەبێ دەرمانەكان بەردەوام لە نێو بەڕادی تایبەت و كۆگای تایبەت هەڵبگیرێت، بەڵام لە بەر نەبوونی چاوەدێری ئەم رێنمایانە ڕەچاو ناكرێت.
ڕێكەوتنی پزیشكەكان لە گەڵ كۆگاكان و كۆمپانیاكان و دەرمانخانەكان جۆری هەیە و لە پێدانی پارە بگرە هەتا ڤیزەی وڵاتان و تەنانەت پێشكەش كردنی كرێی ئوفیس و پێدانی پارەی سكرتێر و زۆر ڕێكەوتنی تریش، تەنیا لە بەر ئەوەی كە دەرمانەكانیان بۆ ساغ بكاتەوە، ئەگەرچی هەندێك پزیشك لە جۆری كوالیتی دەرمانەكە دەپرسێتەوە یان خۆی داوای جۆری دەرمان دەكات كە ئامادەییە بۆیان سەرف بكات، بەڵام كەم نین ئەو پزیشكانەی كە تەنانەت لە جۆری كوالیتی دەرمانەكەش ناپرسن و تەنیا بۆ دەسكەوتی پارە یان پشك، ئامادەی ساخكردنەوەی دەرمانەكە دەبێت.
لە ساڵی 2013 پرۆژەیەك تەسلیم بە پەرلەمانی كوردستان كراوە كە پرۆژەكە باس لە كونتڕۆڵی دەرمان دەكات لە ژێر ناوی دەزگایەكی نیشتمانی، بەڵام ئەم پرۆژەیە تەنیا تەنیا لە سەر لاپەڕەیە و نەقیبی سەندیكای دەرمانسازان، پێی وایە ئەوە هەر پرۆژە نییە.
داهاتی فرۆشتنی دەرمان بە جۆرێكە كە لە شارێك وەك سلێمانی زیاتر لە340 دەرمانخانە بوونی هەیە و ساڵانە ڕێژەی كردنەوەی دەرمانخانە بەردەوام لە زیاد بوونە و كردنەوەی هەر دەرمانخانەیەكی تازە پەیوەندی بە كۆمپانیاكانی حیزبەوە هەیە، ئەگەرچی بە پێ یاسا نابێت هیچ پزیشكێكی دەرمانساز مۆڵەتی كار كردنی بە كرێ بە كەسی تر بدات، بەڵام لە ئێستادا زۆربەی ئەو دەرمانخانانەی كە بوونیان هەیە بە بەخشینی كرێ كە لە ملیۆنێكەوە دەست پێ دەكات هەتا سێ ملیۆن دینار دەیبەخشن بە خاوەن مۆڵەتەكە.
وەزارەتی
پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان بەردەست دەبێت و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار
قوتابی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین نمرەکانیان وەربگرنەوە.
ئەمساڵ جیاواز
لە ساڵانی رابردوو، قوتابیان بەپێی ئەژماری تایبەتی خۆیان لە سیستمی ( ئی - هەڵسەنگاندن) و بە داخڵکردنی
پاسۆرد و یوزەرنەیم، دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە، کە ئەوەش ئەپڵیکەیشن و
وێبسایتێکی تایبەتە و بەشێکە لە خزمەتگوزاری (ئی-پەروەردە) کە کاروباری کارگێڕیی قوتابخانەکان
رێکدەخات.
بەپێی
راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەمساڵ "زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد
هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی )
دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە" و چەندین
رێنمایی دیکە لەوبارەوە خراوەڕوو.
بەکارهێنەران، دەتوانن
ئەپڵیکەیشنی ( ئی -
هەڵسەنگاندن) (e-halsangandin) لە مۆبایلەکانیان
دابەزێنن و کۆد و ژمارەی نهێنی قوتابییەکە بەکاربهێنن بۆ داخڵبون لە سیستمەکە، کە
پێشتر بەسەر قوتابیاندا دابەشکراوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان(
قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە:
زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠)
قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی
کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.
بەسوپاسەوە بەووریایی و دڵنیایی
کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بتوانی بە دروستی ئەنجامەکانت
وەربگریتەوە.
نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی
ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک ، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەکی
زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و
ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک
دەکردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەکارهێنانی دروست.
بەهیوای سەرکەوتنتان.
وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی تاقیکردنەوەکان.
٣١ ی ٥ ی ٢٠٢٥