فیچەر

ئەسپ سواری

Mic
2021-07-09

ئەسپ سواری 

More News

Most Popular

تەندروستی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: زیاتر لە نیوەی وڵاتانی جیهان تووشی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سورێژەن

Mic
2024-02-22

بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی سورێژە لە زۆربەی وڵاتان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی کوتان لە ساڵانی پەتای کۆڤید-١٩، کاتێک سیستەمی تەندروستی ماندوو بوو و دواکەوت لە دابینکردنی کوتانی ڕۆتینی بۆ نەخۆشییە خۆپارێزییەکان.

ناتاشا کرۆکرۆفت، سەرۆکی ڕاوێژکاری تەکنیکی سورێژە و ڕوبێلا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: “ئەمساڵ، ٢٠٢٤، نیگەرانین لە بۆشایی گەورە لە سیستەمی بەرگری لەشمان، ئەگەر ئەو بۆشاییانە بە خێرایی پڕ نەکرێنەوە بە ڤاکسین، سورێژە جێگەی ئەو بۆشاییانە دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەتوانین لە داتاکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا، لەگەڵ داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بزانین کە زیاتر لە نیوەی وڵاتانی جیهان لە مەترسییەکی زۆر یان زۆر بەرزدا دەبن بە تووشبوون بە نەخۆشییەک". بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە تا کۆتایی ئەمساڵ”.

ئەو داوای کرد بەپەلە هەنگاو بنرێت بۆ پاراستنی منداڵان
سورێژە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی زۆر درمییە و لە ڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە و دەتوانرێت بە وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسینەکە ڕێگری لێبکرێت بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ ملیۆن  کەس بەو نەخۆشیە گیانیان لەدەستداوە.

داتاکانی ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە حاڵەتەکانی سورێژە لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٧٩% زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣٠٠ هەزار حاڵەت و پێدەچێت ئەم ژمارەیە بەشێکی کەم لە کۆی تووشبووان پێکبهێنێت.

لە هەموو ناوچەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جگە لە ئەمریکا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، بەڵام کرۆکرۆفت پێشبینی دەکات لەوێشدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ڕووبدات.

کرۆکرۆفت ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی لاوازی سیستەمی تەندروستی، ڕێژەی مردن لە وڵاتە هەژارەکاندا زیاترە، ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوبوونەوە و مردن مەترسی لەسەر وڵاتانی داهاتی مامناوەند و بەرزیش دروستدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەوەی زۆر هەیە، وڵاتانی داهاتی مامناوەندیش زیانێکی زۆریان پێدەگات، نیگەرانین لەوەی ساڵی ٢٠٢٤ وەک ساڵی ٢٠١٩ بێت".

بەلایەنی کەمەوە 95%ی منداڵان پێویستیان بە کوتانی تەواوەتی دژی نەخۆشییەکە هەیە لە ناوچەیەکدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی سورێژە، بەڵام ڕێژەی کوتانی جیهانی بۆ 83% دابەزیوە.

کرۆکرۆفت ئاماژەی بەوەدا کە 92%ی هەموو ئەو منداڵانەی کە بەهۆی سورێژە دەمرن لە نێوان کەمتر لە چارەکێکی دانیشتوانی جیهاندا دەژین، بەتایبەتی لە هەژارترین وڵاتانی جیهاندا.