ئایە 10 ساڵ پێش ئێستا لە دووزخورماتوو ڕفێندرا، گومانمان لە سواڵكەر هەیە، ئەمە وتەی باوكی كچێكە كە ئەوكاتی ڕفێندرا تەمەنی تەنها دوو ساڵ و چەند مانگێك بووە.
ڕۆژی جەژن بوو خۆیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی قوربانی بكەن، بەڵام بێ ئاگا بوون لەوەی منداڵەكەیان دەبێتە قوربانی، باوكی ئایە دەشڵێت دوای سێ جار هاوسەرگیری ئەو منداڵەیان بووە و زۆر دڵیان پێی خۆش بووە.
پاش ماوەیەك لە گەڕان و بەدواداچوون وەك باوكی ئایە دەڵێت ژنێك تەلەفۆنی بۆ كردوون كە بەتەمای منداڵەكەیان نەبن و ڕفاندوویانە بۆ سوریا.
دایكی ئایە ئێستاش پارچەیەك جلوبەرگی جێماوی كچەكەی لەماڵەوە هەڵگرتووە، وەك خۆشی دەڵێتی دەڕۆن بۆ هەر شوێنێك ئاسوودە نین، هەموو ڕۆژێكیان وەك پرسە وایە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.