فیچەر

گرانترین شوێنی کوردستان کوێیە؟

Mic
2021-07-18

گرانترین شوێنی کوردستان کوێیە؟

More News

Most Popular

هەواڵ

ئیسرائیل خۆی بۆ قەرەبوو وەرگرتنەوە لە ئێران ئامادە دەکات

Mic
2025-06-23

11 رۆژە جەنگی ئێران و ئیسرائیل هەڵگیرساوە، زیانی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە، دەیان دامەزاوەی سەربازیی و حکومەیی و باڵەخانەی ئەهلی کراوەتە ئامانج، بەڵام لە ئیسرائیل هەر لە ئێستاوە خەڵک و دەسەڵات خۆی ئامادە دەکات بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبوو لە ئێران.

لە 10 رۆژی یەکەمی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، زیاتر لە 30 هەزار داواکاریی وەرگرتنەوەی قەرەبوو لە ئیسرائیل تۆمارکراون، هەروەها بەپێی ڕێساکانی دەسەڵاتی باج، قەرەبووی ناوەڕۆکی شوقەکانی نیشتەجێبوون دەتوانێت بگاتە نێوان 100 هەزار بۆ 200 هەزار شیکڵ (یەک دۆلار = 3.5 شیکڵ).

قەرەبووکردنەوەکان هەریەک لە (مۆبیلیاتی تێکچوو، کەلوپەلی ناوماڵ، جل و بەرگ و هەندێک جۆری خواردن و خواردنەوە) لەخۆدەگرێت، زیانمەندەکان پێویستە لە ماوەی 14 رۆژدا لە دوای زیانەکانەوە، ڕاپۆرتێکی ورد و فۆتۆکۆپی پێشکەش بکەن، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی پسپۆڕێکی سەربەخۆ.

لە مێژودا چەندین بەسەرهات و چیرۆک هەیە کە ئەوە دەسەلمێنن جووەکان دەستبەرداری مافی خۆیان نابن و تێپەڕبوونی کات ئامانجەکانیان لەبەرچاو وون ناکات، ئەگەر زیانێکیان پیبگات و داوای قەرەبوو بکەنەوە هەر بەدەستی دەهێنن.

قەرەبوو وەرگرتنەوە لە سەدام حسێن
لە ساڵی 1991 لە سەروەختی جەنگی کەنداوی یەکەمدا، 39 موشەکی گرتە ئیسرائیل، کە شارەکانی (تەلئەبیب، بەندەری حەیفا و ناوچە بیابانییەکان)ی کردە ئامانج، دەیان قوربانی لێکەوتەوە، بەڵام ئەوکاتە ئیسرائیل لەسەر داواکاریی ئەمریکا وەڵامی نەدایەوە، بەڵام خەڵک و حکومەت سکاڵایان تۆمارکرد و داوای قەرەبویان لە عێراق کردەوە.

لەوکاتەدا ئیسرائیل داوای لە خەڵک و کۆمپانیا و دامەزراوەکان کرد سکاڵا لەسەر عێراق تۆماربکەن، هەروەها حکومەتی ئیسرائیلیش هەموو تواناکانی خۆی خستەکار بۆ وەرگرتنەوە قەرەبوو.

هێشتا سەدام حسێن سەرۆکی عێراق بوو، لەبەرامبەر سوککردنی ئابڵوقەی ئابوری و گەیاندنی خۆراک بە خەڵکی عێراق، هەروەها لە پارەی نەوتی فرۆشراوی عێراق، سەدام ناچارکرا رەزامەندی بنوێنێت بە قەرەبووکردنەوەی کوەیت و ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێ.

لە مانگی ئابی 2001ەوە دەستکرا بە قەرەبوو کردنەوەی کەسوکاری کوژراوە ئیسرائیلییەکان و 68 کۆمپانیا و 31 کەسایەتی و حکومەتی ئیسرائیلی بە بڕی زیاتر لە 72 ملیۆن دۆلار.
حکومەتی ئیسرائیلی ئەو بڕە پارەیەی وەریگرت بەهاوکاری ئەمریکا تەرخانیکرد بۆ کڕینی سیستمی قەڵغانە موشەکییەکان کە لە سێ ساڵی رابردوودا رۆڵێکی گرنگی هەیە تەقاندنەوەی رۆکێت و درۆن و بۆردومانەکان.

وەرگرتنەوەی زیانەکانی دەسەڵاتی هیتلەر
لە سەردەمی ئەڵمانیای نازیی بە سەرکردایەتی ئەدۆڵف هیتلەر، (لە سەروەرختی جەنگی دووەمی جیهانییدا) جووەکان کۆکوژکران و ملیۆنان سەهیۆنی و سەرمایەداری جوو، خێزانی خستە کەمپە زۆرەملێکانەوە و سەروەت و سامانیان دەستیان بەسەرداگیرا و ئاوارەی وڵاتانی جیهان بوون.

رێکخراوە جووەکان و قەوارەی ئیسرائیل، دەستیانکرد بە تۆمارکردنی ورد و درشتی زیانە گیانی و مادییەکان لەسەر دەسەڵات لە ئەڵمانیا و ساڵی 1952 دەوڵەتی ئەڵمانیای رۆژئاوا و ئیسرائیل رێکەوتنی قەرەبووکردنەوەیان واژۆکرد، بۆ قەرەبووکردنەوەی سێ ملیار مارکی ئەڵمانی بۆ ماوەی 12 ساڵ بدرێت بە ئیسرائیل، جگە لەوەی 450 ملیۆن مارک بدرێتە کۆنگرەی جیهانی جوولەکەکان.

هەروەها سەرجەم ئەو خێزانانەی کەسوکاریان کوژرابوون یان بێسەروشوێنکرابوون بە دەستی ئەڵمانیای نازی، تا ئەمڕۆ ساڵانە قەرەبوو لە ئەڵمانیا وەردەگرن.

قەرەبوو وەرگرتن لە ئێران
ئێران لە ساڵی 1979ەوە چەندین جۆری گەمارۆی ئابوری، سیاسی و دیپلۆماسی بەسەردا سەپێنراوە، جار جار توندتر کراوە و لە ساڵی 2022ەوە دۆناڵد ترەمپ، سیاسەتی وشککردنی سەرچاوەکانی دارایی ئێرانی پەیڕەوکردووە و بەتەواوی گەمارۆکانی توندکردەوە، ئەوە دەبێتە سەرەتای چیرۆکی وەرگرتنەوەی قەرەبووەکان، بەتایبەتی ناردنی پارەی تاران بۆ تەلئەبیب.

ئیسرائیل پەلەی نیە
بابەتی وەرگرتنی قەرەبوو لای ئیسرائیل و دامەزراوە و رێکخراوە زایۆنیزمەکان بەشێوەیەکە بەهیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکرێت و بەپێی تێپەڕینی کات لەبیریان ناچێتەوە و چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبووەکان.

بۆ نمونە بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی سندوقی قەرەبووکردنەوە لە ئیسرائیل، بەرلەوەی جەنگی غەززە هەڵگیرسێت 18 ملیار شیکڵ (دراوی ئیسرائیل) لە سندقەکەدا بووە، بەڵام پاش نزیکەی دوو ساڵ لە هەڵگیرساندنی ئەو جەنگە، سندوقەکە 20.5 ملیار شیکڵی خەرجکردووە (زیاتر لەوەی کە )، ئەوە لەسەر فەلەستین و ئەو وڵاتانە تۆمار دەکرێت کە لە داهاتوودا دەیانەوێت هاوکاری خەڵکی فەلەستین بکەن، رێگە نادەن هاوکارییەکان جێبەجێبکرێن ئەگەر ئەو پارەیە نەگێڕنەوە.