كۆششكردن و ههوڵدان له وانهكانی خوێندنگهدا ڕێگایهكی گرنگی گهیشتنه به ئاستێكی بهرز له خوێندنگه و له داهاتووشدا، له ههمانكاتدا بۆ خوێندكاران بێزاركهرترین شته و له ماوهی خوێندنگهدا خوێندكاران ههمووشتێك دهكهن لهپێناو ئهوهی خۆیان له كۆششكردن بدزنهوه.
هەندێکجار كۆشش نهكردنی خوێندكار ناکۆکییەکی زۆر لە نێوان منداڵەکان و دایک و باوکان دروستدەکات، بەهۆی ئەوەی منداڵەکان ئەرکەکانی ماڵەوەیان دەشارنەوە و نایکەن، یاخود هەڵی دەگرن بۆ خولەکەکانی کۆتایی، ئەمەش وا لە دایک و باوکان دەکات خەم بخۆن و ترسی دەرنەچونی منداڵەکانیان هەبێت.
ههروهها ئەرکەکانی ماڵەوە زۆرکات ناکۆکی بۆ دایک و باوکان دروستدەکات چونکە پێویستە لێی تێبگەن و هاوکاربن لە شیکارکردنیدا، لێرهدا چهند ڕێنماییهك بۆ دایكان و باوكان دهخهینهڕوو تا بتوانن یارمهتیدهری منداڵهكانیان بن له جێبهجێكردنی ئهركهكانی ماڵهوهیاندا.
یهكهم: ئەرکی ماڵەوە بکرێت بە بەشێک لە ڕۆتین
هەلێک بدە بە منداڵەکان بۆ ئەوەی باسی وانەکانیان و قوتابخانەکانیان بکەن، لەگەڵیان بدوێن لە کێشەکانیان بپرسنهوه، ئهگەر هاتوو لە بابەتێکیشیان نەزانی هەوڵبدە یارمەتییان بدەیت.
ئەگەر ئەرکی پێدرابوو هاوکاری بکە، ئەگەر زانیاریت نەبوو لە بارەی ئەرکەکەیەوە پرسیار لە کەسێکی دیکەی خێزانەکەت یاخود هاورێیەکت بکە یاخود لە ئینتەرنێتدا بەدوای وەڵامەکەیدا بگەڕێ، چونکە ئەمە پاڵپشتییەکی زۆرە بۆ منداڵهكهت.
یارمەتی منداڵەکانتان بدەن لە ڕێکخستنی ئەرکەکانی ماڵەوەیان و ستایشیان بکەن بۆ ئەو ئەرکانەی کە کردوویانە، چونکە زۆربەی قوتابخانەکان پەڕاوی لێپرسینەوەیان هەیە لە نێوان قوتابخانە و دایک وباوکەکان، ئەمەش دەریدەخات کە تا چەندێک دایک و باوکان ئاگایان لە منداڵەکانیانە و یارمەتی منداڵەکانیان دەدەن لە ئەرکی ڕۆژانەیاندا و چاودێری دەکرێن.
دووهم: جێگهیهكی باش دروستبکریت بۆ كۆششكردنی منداڵان
هاوکاری منداڵهكانت بكه ڕۆتینەکانیان بپارێزن، هەندێک لە منداڵان ڕاستەوخۆ دوای قوتابخانە ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن، وە هەندێکێشیان پاش پشوودان، بەڵام پێویستە دایک و باوکان ژینگەیەکی لەبار بڕەخسێنن بۆ خوێندنەکەیان لە مێزیکی خونێدنەوە بگرە تاوەکو شوێنێکی هێمن و ڕووناکیەکی باش، بەڵام هەندێک لە منداڵان حەز دەکەن لەگەڵ خێزانەکانیان ئەرکەکانیان بکەن و هەندێکیان حەزدەکەن بە تەنها.
ئەگەر شوێنێکی گونجاوت نییە بۆ خوێندنی منداڵەکەت ئەوە دەتوانیت بیبەتە کتێبخانەیەک یاخود سەنتەرێکی خوێندنهوه کە لەوێدا شوێنێکی ئارامە و کۆمپیوتەر و ئینتەرنیتی لێیە کە دەتوانێ باشتر لە بابەتەکان تێبگات بە مەرجێک ئەو وێبسایتانە بەکار نەهێنێت کە لە لایەنی پەروەردەییەوە قەدەغەکراون.
سێیهم: ژینگهیهكی خێزانی گونجاو دابین بكرێت
منداڵان پێویستیان بهوهیه كه له ماڵهوه ههست به ئاسوودهیی و ئارامی دهروونی بكهن، تا بتوانن دهستبكهن به خوێندن و كۆششكردن، ئهگهر تۆی دایك و باوك بهردهوام ژینگهیهكی پڕ له هات و هاوار و دهنگهدهنگ له ماڵهوه بخولقێنی ئهوا منداڵان ناتوانن به وردی خوێندنهكهیان ئهنجامبدهن، ههروهها ناكۆكی نێوان دایك و باوك بۆ منداڵان مایهی نیگهرانییهو دووریان دهخاتهوه له كۆششكردن.
چوارهم: داوای هاوکاری لە قوتابخانەکەت بکە
هەندێک لە قوتابخانەکان هۆڵی خوێندنهوهیان ههیه كه ڕێگه به خوێندكاران دهدهن زیاتر له كاتی خوێندنگه بمێننهوه بۆ كۆششكردن، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی ناکۆکیەکانیان دەدات لە ماڵەوە.
هەندێک لە قوتابخانەکان دەیانەوێت خوێندکارەکان بە شێوەی ئۆنڵاین ئەرکەکانیان بنێرن، ئەگەر زانیاریت نییە لە بارەیەوە ئەوە بە زووترین کات پەیوەندی بە قوتابخانەکانیانەوە بکە، یاخود ئەگەر ئینتەرنێتت نییە لە ماڵەوە دەتوانیت لە کتێبخانەیەک کۆمپیوتهرێکی تایبەت بگریت، ئەگەر منداڵەکەت حاڵەتێکی تایبەتی هەیە و هەستدەکەیت لە ئەرکەکانی ماڵەوەدا کێشەی بۆ دروستدەکات ئەوە ڕاستەوخۆ سەردانی قوتابخانەکەی بکە تا بتوانن هاوکاریبن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی و بەمەش ئەو فشارەی لە ماڵەوە کەمدەبێتەوە لە سەر ههردوولاتانه.
لە
قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی
- MIC
ژیلان
محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی
دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان
لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی
پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام
پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری
ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت،
بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی
بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی
روویداوە.
هێشتا
بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە
ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی
زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد
هەبوون.
تائێستا
نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا
بووە.
ساڵانە
لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن،
ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە
لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی
وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران
بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی
خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.