هەواڵ

کابینەی مەرگ، کوژرانی 11 خۆپیشاندەر و دەستگیرکردنی 450 رۆژنامەوان

Mic
2021-07-18

لە هەرێمێکدا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ناگاتە 6 ملیۆن، تەنها لە دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتەکەیدا، 11 خۆپیشاندەر کوژراون، 235 ی دیکەش بریندار بوون بە گوللەی هێزە چەکدارەکان.

هەر لەو دوو ساڵەدا، 450 رۆژنامەنوس بەبیانوی جۆراوجۆر و لەکاتی رووماڵی رووداوەکاندا، دەستگیرکراون، لەوانە 55 کەسیان دادگایکراون، کە 6 کەسیان بە 6 ساڵ زیندانیکردن سزادراون.

بەهۆی فشارە زۆرەکانی سەریان لەلایەن دەزگا ئەمنی و چەکدارە نەناسراوەکانەوە، لە دوو ساڵی رابردوودا، 20 رۆژنامەوان هەرێمی کوردستانیان جێهێشتوە. 

وردەکاری زیاتر...

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزێکی کۆماندۆ کارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی گاسنیان لەسلێمانی بە بارمتەگرت

Mic
2021-09-09

 کارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی گاسن دەڵێن، هێزێکی کۆماندۆی چەکدار، بە چەکی قورس و سوکەوە کە دەیان چەکداربوون، هەڵیانکوتاوەتە سەریان و بۆ ماوەی 45 خولەک لەگۆڕەپانێکی کارگەکەدا بە بارمتە گیراون. 

کارمەندێکی کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە تاسڵوجە، بە MIC وت کە کاتژمێر 11:45 خولەکی ئەمرۆ پێنجشەممە، هێزێکی چەکداری پڕچەکی راهێنراو، کە جلوبەرگەکانیان لۆگۆی هێزەکانی کۆماندۆی هەرێمی کوردستانیان لەسەر بووە، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک و بەشێوەیەکی زۆر توندوتیژ هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگەکە و سەرجەم کارمەند و بەڕیوەبەرانی کارگەکەیان دەستبەسەرکردوە و بۆ ماوەیە 45 خولەکیش لەگۆڕەپانی کارگەکە لەبەر هەتاو، بەبارمتەیانگرتوون.

سەرچاوەکە وتیشی کە هێزەکە پەلاماری چەند کارمەندێکیان داوە، بە زەبری هێز سەرجەم کارمەندانی کارگەیەیان لەشوێنی خۆیان دەرهێنا و لە گۆڕەپانی کارگەکە کۆیانکردنەوە و چەند کۆمپیوتەر و کەلوپەلێکیشیان شکاندوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکە بە نزیکەی 20 ئۆتۆمبیلی جۆری گوللە نەبڕ و بە چەکی سوک و قورسی وەک دۆشکە و بیکەسی هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگەکە و دواتر بێ هیچ روونکرندنەوەیەک جێیانهێشتوە.

کارگەری چیمەنتۆی گاسن دەکەوێتە ناوچەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی و خاوەندارێتییەکەی بۆ فاروقی مەلا مستەفا، گەورە بازرگان و سەرمایەداری کوردستان دەگەڕێتەوە، هەروەها چەند پشکێکیشی بەناوی چیاو نما کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ئەمینەوەیە.

تائێستا لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرانی کارگەکەش، هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردۆتەوە.