لەدوای
رووخانی رژێمی بەعسەوە، ساڵانە 14 ملیار دۆلار بۆ هەولێر تەرخانکراوە بەڵام بەهۆی
بێ پلانی حکومەتەوە لە هاوین و زستاندا شارەکە دەخنکێت، زستان لەبەر لافاو و
هاوینیش بەهۆی بێ ئاوی
هەرکە لەفڕۆکەخانەی شارەکە دادەبەزیت،
سەدان باڵاخانەی بەرز سەرنجت رادەکێشن، باڵاخانەی دەیان نهۆمی، دیزاینی مۆدێرن کە
بە ئاستێکی بەرزی ئەندازیاری جێبەجێکراون. دانیشتوانی باڵەخانەکانیش زۆربەی
هەرەزۆریان کەسانی بیانین، هەندێکیشیان خاوەنکارەکانی شارن کە سەرمایەکانیان بە
ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێت.
ساڵانی رابردوو شارەکە زیاتر بەقەڵایەکی
دێرینی چەند سەد سەدەیی دەناسرایەوە، بەڵام وادەرەکەوێ باڵەخانە مۆدێرن و شارە
نیشتەجێ نوێکان، جێگەیان بەقەڵای دێرن لێژکردبێت.
تا رووخانی رژێمەکەی سەدام حوسەین، شاری
هەولێر، تەنها شارێکی ئاسایی بوو، بەڵام لەساڵی 2005 وە و دابینکردنی ملیاران
دۆلار لەلایەن حکومەتی نوێی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان، بەرەوپێشچوونێکی خێرایی
وەبەرهێنان و رێگاوبان لەشارەکەدا روویدا کە ساڵانە لە 14 ملیار دۆلار نزیک
دەبووەوە.
کە گوزەرێکی خێرا بەناو شارەکەدا دەکەیت و
لەهۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکانی، یاخود باڵەخانە بەرزەکانی دەمێنیتەوە،
وابیردەکەیتەوە کە شتێک نییە بەناوی کێشەی کارەبا، یاخود ئاو و خزمەتگوزارییەکانی.
بەڵام کاتێک چەند کیلۆمەترێک لەو باڵەخانە
بەرزانە دوور دەکەویتەوە تێدەگەیت شارەکە لەزستان و هاویندا دەخنکێت، زستان
لەبەر لافاو و هاوینیش بەهۆی بێ ئاوی.
لە سەردەمی گەشەی زێڕینی هەولێر، کە
لەساڵانی 2008 بۆ 2014 یە، بەرپرسانی باڵای حکومەت بانگەشەی ئەوەیان دەکرد شارەکە
دەکەن بە دووبەی، بۆیە هەندێک کەس هێشتا لەبری هەولێر، دەڵێن دووبەی کوردستان و
ئێستا زیاتر ئەو نازناوە وەک تەنزێک بەکاردەهێنرێت.
مانگی تەمووز، پلەکانی گەرما لەهەولێر
هەندێکجار 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت، چاوەڕێدەکرێت بۆ هاوینی ئەمساڵ، ژمارەکە
بەرەو 55 پلە هەڵکشێ. لەدۆخێکی ئاواشدا، شارەکە لەخراپترین دۆخی بێ ئاویدایە.
رووپێوویەکان ئەوە پیشاندەدەن، زۆن و گەڕەکە
هەژارنشینەکان لەپێشەوەی گەڕەکە بێ ئاوەکانی هەولێرن، بەپێچەوانەوە ستیی و گوندە
مۆدێرنە گرانبەهاکان، کێشەیەکیان نییە بەناوی بێ ئاوی.
حاڵی حازر، قوڵی بیرێک لەشارەکە لە 550
مەتر نزیک دەبێتەوە تا دەگاتە ئاو، لەکاتێکدا لەساڵانی هەشتاکاندا، قوڵی بیرێک
لەشارەکەدا 100 مەتری تێپەڕ نەدەکرد.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.