هەواڵ

فەیسبووک و ئینستاگرام واتس ئاپ لەسەر ئاستی جیهان لەکارکەوتن

Mic
2021-10-04

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەسەر ئاستی جیهان، هەرسێ سۆشیاڵمیدیای فەیسبووک، ئینستاگرام و واتس ئاپ لەکارکەوتن

هەرسێ تۆرەکە سەر بەکۆمپانیای فەیسبووکە و بەرپرسانی دەڵێن لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بێ ئەوەی روونکردنەوە لەبارەی هۆکاری لەکارکەوتنیان بڵاوبکەنەوە.

 


More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.