هەواڵ

کۆسرەت رەسوڵ، دوورە پەرێزی سیاسی بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە

Mic
2021-10-05

 

بڵاوکردنەوەی نوێترین وێنەی کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەوەی یەکلاکردەوە کە ئەگەر دوورە پەرێزی پێشتری بەهۆی بەراوێزخستنی دوای کۆنگرەوە بوبێت،ئەوا دوورە پەرێزی ئێستای لەسەر گۆڕەپانی سیاسی، بەهۆی باری تەندرووستیەوەتی.

لەچەند مانگی رابردوودا زنجیرەیەک رووداو و گۆڕانکاری کتوپڕ لەناو خۆی یەکێتتدا روویدا، بەتایبەت کاتێک لە ٨ی تەمووزدا، ناکۆکییەکانی هاوسەرۆکان، پاڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی گەیشتە ئاستێک چاوەڕوانی پێکادانی چەکداری لێبکرێت، لەدۆخێکی وادا کۆسرەت رەسوڵ وەک سەرۆکی بەرزترین دامەزراوەی حزبەکە، بێدەنگ بوو. 

کە زیاتر دەرنەکەوتن و بێدەنگییەکەی ئەوکاتەی بۆ دۆخی تەندروستی دەگەڕێندرێتەوە، بەتایبەت کە بۆ چارەسەر رووی لە دەرەوە کردبوو.

وێنە نوێکەی کۆسرەت رەسوڵ، لەڕواڵەتدا ئەوە پشاندەدات بەجۆرێک جێگیرە کە توانا و تاقەتی بۆ خوێندنەوەی رۆژنامە هەیە، کە رۆژنامەکەش رۆژنامەی کوردستانی نوێیە.

بەڵام لە ناوەرۆکدا وێنەکە هەمان ئەو دۆخە تەندروستییەی جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری کۆچکردووی عێراق دهێنێتەوە پێش چاو کە لەدوای نەخۆشکەوتن و مانەوەی چەند مانگ لەنەخۆشخانە، وێنەیەکی بڵاوکرایەوە کە بەزردەخەنەیەکەوە سەرقاڵی خوێندنەوەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ بوو، ئەوکات کەسە نزیکەکانی تاڵەبانی بە بڵاوکردنەوەی وێنەکە هەواڵی ئەوەیاندا کە تەندروستی جێگیرە.

هەرچۆنێکبێت، کۆسرەت رەسوڵ، لەدواین وێنەیدا بەڕوونی دابەزینی کێشی و لاوازیی جەستەی پێوەدیارە.

کۆسرەت رەسوڵ بە یەکێیک لەسەرکردە دیار و کاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٥ دا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە دەکات و دەبێت بە سەرپەرشتکاری ڕێکخستن و کاروچالاکییەکانی خوێندکاران.

لە ساڵی ١٩٩١ دا بووە بەلێپرسراوی بەرەی کوردستانیی سنوری پارێزگای ھەولێر، ساڵی ١٩٩٢ بووە بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و لە ساڵی ١٩٩٣ تاکو ساڵی ١٩٩٦ دەبێتە سەرۆکی دووەم کابینەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دواتریش بووە بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-ئیدارەی سلێمانی تاکوو ساڵی ٢٠٠١.

لە حوزەیرانی ٢٠٠٦ کۆسرەت رەسوڵ، وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکرێت، لەهەمانکاتیشدا جێگری سکرتێری گشتی ئەوکاتی یەکێتی بوو.
لە ساڵی ١٩٧٧ ھاوسەری گرتووە و دەبێتە خاوەنی شەش کوڕ و یەک کچ، کە دواتر سێ کوڕی شەھید دەبێت.
کۆسرەت ڕەسول زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بە باشی دەزانێت.

 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.