هەواڵ

لەکەرکووک چی ڕوویدا؟ چۆن کاندیدە دەرچووەکان و بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی شارەکەیان جێهێشت؟

Mic
2021-10-12

شەوی رابردوو بەشێوەیەکی هەڕەمەکی کەوتنە ڕەشبگیری دەیان گەنجی کورد لەگەڕەکەکانی شۆریجە و رەحیماوا، هەڵمەتەکە لیوای ٦١ ی سوپای عێراق ئەنجامیدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی MIC لەو هەڵمەتەدا، نزیکەی ٥٠ گەنجی کورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکراون، هەندێکیان دەڵێن لەکاتی دەستگیرکردنەکەیاندا “ئەشکەنجە دراون.”

 

گەنجەکان دەڵێن هۆکاری هەڵمەتەکە و دەستگیرکردنیان، بۆ ئەو ئاهەنگ و خۆشی دەربڕینانە دەگەڕێتەوە کە بەبۆنەی سەرکەوتنی کاندیدە کوردەکانەوە لەسەر شەقامەکان دەریان بڕیوە.

تۆمارە ڤیدیۆییەکان کە لەلایەن دانیشتوانی دوو گەڕەکە کوردنشینەکەی کەرکووکەوە تۆمارکراون، دەریدەخەن کە هێزەکەی سوپای عێراق، تانک و هەمەری سەربازی زۆریان بەشارەکەدا بڵاوکردۆتەوە، هەروەها دیمەنی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان تۆمارکراون کە چۆن دەرگای ماڵەکان دەشکێنن و هاوڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە.

MIC زانیاری ئەوەی هەیە کە زۆربەی بەرپرسانی حزبی یەکێتی و پارتی و تەنانەت کاندیدە کوردە دەرچووەکانیش، شارەکەیان جێهێشتوە و هیچ لایەنێک هەڵوێستی لەسەر هەڵمەتەکەی سوپاو دەستگیرکردنی گەنجەکان دەرنەبڕیوە.

گەنجانی شارەکە، لەبەرامبەردا پەنایان بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان برد بۆ بڵاوکردنەوەی دیمەنی هەڵمەتەکە و شێوازی هەڵکوتانە سەر ماڵان و دەستگیرکردنی گەنجان، بەوهیوایەی دەنگیان بگاتە بەرپرسان.

لەسەر رەوشەکە، هیچ بەرپرسێکی ئیداری و ئەمنی شارەکە، تا ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردۆتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.