هەواڵ

بەوێنە… ئەشکەنجەدانی گەنجێکی کورد لە کەرکووک لەلایەن لیوای ٦١ ی سوپای عێراقەوە

Mic
2021-10-12

شەوی سێشەممە لەهەڵمەتێکی رەشبگیریدا لیوای ٦١ ی سوپای عێراق زیاتر لە ٥٠ گەنجی کوردی لە گەڕەکەکانی شۆریجە و رەحیماوا دەستگیرکرد، کە بەشێک لەدەستگیرکراوەکان ئەشکەنجە دراون.

لیوای ٦١ دەیان تانک و هەمەری سەربازی لە هەردوو گەڕەکەکدا بڵاوەپێکردوە و هەڵیانکوتاوەتە سەر دەیان ماڵ و خێزان.

لەتۆمارێکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت کە هێزەکەی لیوای ٦١ دەرگای ماڵەکان دەشکێنن و ترس و دڵەڕاوکێ دەخەنە ناو هاوڵاتیانەوە.

 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.