تەندروستی

پێویستە لە کاتی خۆڵبارین چی بکەین؟

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2022-05-05

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێلی خۆڵبارین ڕووی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی کردووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت ئەو کەشوھەوا خۆڵبارینە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت بۆسەر تەندروستی ھاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت، ھەڵمژینی ئەو ھەوایەی بووە بە تەپ و تۆز بە شێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر بارودۆخی تەندروستی ھاوڵاتیان.

 

ھۆکارەکانی ئەم خۆڵبارینە لەم ڕووەوە کاریگەری دەبێت..

  ١- دەبێتە ھۆی ھەستیاری و وا دەکات پێڵووی چاوەکان سورببنەوە و توشی خوران ببن.

٢- ھەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی ھەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.

۳- فشاری خوێن و خوێن بەربوون و ھەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و ئەوەش کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.

٤- ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان ھەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.

٥- زۆر جار دەبێتەھۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.

٦- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی ھەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە ھەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

 

سەرەڕای ھۆکار و کاریگەرییەکان چەندین ڕێگای خۆپارێزی ھەیە کە پێویستە ھاوڵاتیان پابەندی چەند ڕێنمایی بن لە ماڵەوە ئەوانیش بریتین...

١- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.

٢- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.

۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.

٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە ھەوڵبدرێت ھەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.

٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.

٦- تێکەڵ نەبوونی ھاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.

۷- لە کاتی بوونی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو ھاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن.

 

سەرچاوە:
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.