هەواڵ

مانگرتنی سەرتاسەری بۆ مووچە دەستیپێکرد

Mic
2022-05-08

دەیان بەڕێوەبەرایەتی، دەستە و بەش لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان، لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، دەستیان بەمانگرتن کرد.

مانگرتنەکە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانیشی گرتەوە، ئەوەش بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانی مانگی 3 ئەمساڵیان کە هێشتا وەریان نەگرتوە.

ئەمڕۆ 8-مانگی ئایارەو بەشێکی زۆر لە مووچەخۆرانی سنوری ژێر ئیدارەی یەکێتی، تائیستا مووچەی مانگی 3 یان وەرنەگرتوە، بەهۆی ئەوەی پارە لەبانکەکاندا نییە.

چەند مانگێکە بەهۆی ناکۆکی سیاسی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، مووچەی مووچەخۆران لەژیر دەسەڵاتی یەکێتی دوادەکەوێت و یەکێتی پارتی تۆمەتباردەکات بەوەی پارە بۆ مووچەخۆرانی ناوچەکە رەوانە ناکات.

هەرچی پارتیشە، یەکێتی تۆمەتبار دەکات بە نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان بۆ خەزێنەی حکومەت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.