تەندروستی

٨ ی ئایار ڕۆژی جیهانی تالاسیمیایە

Mic
2022-05-08

تالاسیمیا چیە؟

چۆن بەرەنگاری تەشەنەسەندنی تالاسیمیا ببینەوە؟

ئایا هیچ ڕێگا چارەسەریەک هەیە بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی تالاسیمیا؟

تالاسیمیا یەکێکە لە نەخۆشیە بۆماوەییەکان کە تیایدا کەسی تووشبوو ناتوانێت بە شێوەیەکی ئاسای و ڕێژەیەکی ئاسایی خوێن و خانەکانی خوێن دروستکەن. کەسانی تووشبوو ئاستی هیمۆگڵۆبینیان دادەبەزێت، نەخۆشیەکە کە تێکچونێکی بۆ ماوەییە تەنها ڕێگەی گواستنەوەی بۆ هێڵی هەڵگرە لە ڕێی باوانەوە بۆ منداڵەکانیان.

ڕێژەی تێکچوون و توندی نەخۆشیەکە لە ئاستی سووک بۆ حاڵەتی قوورسە، کە دەکرێت لە وەرگرتنی دەرمان بۆ بەبەردەوامی خوێن گواستنەوە بۆ کەسی تووشبوو خۆی ببینێتەوە.

نیشانەکانی تالاسیمیا جیاوازن بەهۆی جیاوازی و جۆری زۆری تالاسیمیاوە، کە دەکرێت بگۆڕیت بەپێی ئاستی تووندی نەخۆشیەکە.

شەکەتی

هەست کرددن بە لاوازی

هەڵئاوسانی سک

تۆخ بوونی ڕەنگی میز

گەشەی هێواش بەتایبەتتی لە منداڵان

لاوازبوونی ئیسکەکان

زەردهەڵگەرانی پێست

بە شیەوەیەکی سەرەکی جۆرەکانی تالاسیمیا دوو جۆرن ئەوانیش ئەلفا تالاسیمیا، بێتا تالاسیمیا، کە بە پێی زۆری لە تیکچوونی ژمارەی بۆ هێڵەکان دەکرێت بکرێن بەم چەند جۆەوە.

ئەلفا تالاسیمیا ئەو جۆرەی تالاسیمیایە کە تێکچوون لە جیناتی ئەلفا گرووپ ڕوو دەدات کە لە پێکهاتەی هیمۆگلۆبیندایە کە چوار گرووپی ئەلفایە.

دەکرێت تەنها یەک لە جیناتەکان تووشی تێکچوون ببن لەم حاڵەتەدا کەسی توشبوو بەزۆری هیچ نیشانەیەکی نیە، تەنها هەڵگرە و دەتوانێ بۆ نەوەکانی دوای خۆی بگوازێتەوە.

دەکرێت کەسی تووشبوو دوان لە جیناتەکانیان یان سیانیان تووشی تێکچوون بوبێتن لە گروپی ئەلفا، لەم کەسانەدا حاڵەتەکە نیشانەکانی لە مامناوەند بۆ زۆر قورس دەرکەوێت.

بێتا تالاسیمیا:

جۆرێکی تری تالاسیمیا کە تیکچوونی جیناتە لە گروپی بێتا ڕوودەدات کە لە پێکهاتەی هەمۆگڵۆبیندایە.

دوو جینمان هەیە کە بەشدارە لە گرۆپی بێتا لە دروستکردنی هیمۆگڵۆبیندا بەشدارە.

تیكچوون یان گواستنەوەی جیناتی تووشبوو تەنها لە یەک لە جینەکانی گروپی بێتا دەکرێت بێ نیشانەبن یان زۆر سووک بن، بەڵام ئەگەر تیکچوونەکە لەهەردوو جیناتەکاندا بێت ئەوا کەسەکە نیشانکەکانی قورس دەردەکەون لەسەری.

ئەو هۆکارانەی کە مەترسی و ئەگەری تووشبوون بە تالاسیمیا زیاد دەکەن گرنگترینیان خۆی لەم دوو هۆکارە دەبینێتەووە.

١ - هەبوونی جیناتی تێکچوو لە خێزان، واتە بۆماوەی.

٢ - هۆکاری نەتەوەو ڕەگەز؛ واتە هەندێک رەگەز و نەتەوەی جیاواز زیاتر نەخۆشیەکەیان تیا بەربڵاوە وەک نەتەوە و خەلکی دەریای ناوەڕاست، خەڵکی ئەفریقا، خەڵکی ناوچەکانی باشووری ئاسیا.

گرنگترین گرفتە تەندرووستیەکان کە پەیوەندیدارن بە نەخۆسی سالسیمیا

فشەڵبوون و لاوازبوونی ئێسەکەکان

گەورەبوونی سپڵ

کێشەکانی دڵ

مەترسی و زۆرتر تووشبونی کەسی تووشبوو بە هەوکردن

دواکەوتن و لاوازی لە گەشەی کەسی تووشبوو

بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاسن


ڕێگری کردن لە تووشبوون بە تالاسیمیا
بەشیوەیەکی بنەڕەتی بۆ زۆربەی حاڵەتەکان  هیچ ڕیگا چارەسەریەکی تەواو نیە لەبەردەستدا بۆ ڕیگری لە تالاسیمیا، چوونکە نەخۆشییەکە بۆماوەییە، بەڵام دەتوانن بە هۆشیاری و پرس و ڕاوێژ کردن لە پزیشک و کەسانی پسپۆڕ لە بواری پەیوەست بە کێشە و نەخۆشیە بۆماوەییەکان سوود وەربگرن و ڕێگر بن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە ئەگەر هەڵگر یان تووشبووی تالاسیمیان.

بۆنموونە ئێستا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و زیادبوونی هۆکارەکانی دیاریکردنی نەخۆشیەکان بە  چەند ڕێگایە پێش وەختە دەتوانن خۆپارێزی بکەن بۆنمونە دەتوانرێ زووتر نەخۆشیەکە دیاری بکرێت لە هێلکەی پیتراو یان کۆرپەلە لەناو سکی دایکی لەسەرەتاکانی درووستبونیدا، یان پیتاندنی هێلکە و تۆوی تەندروست لەدەروەی منداڵدان.

More News

Most Popular

هەواڵ

مووچە زامنکرا.. بەستەڵەکی نێوان هەرێم و بەغدا توایەوە

Mic
2025-09-16


دوای چەندین کۆبونەوە، لە کۆتایی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەسەندکرا، بەمەش بەستەڵەکی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا توایەوە و هیچ بیانویەک بەدەست عێراقەوە نەما بۆ ناردنی مووچە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر دوو بڕیاردا سەبارەت بە میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان و پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان.


یەکەم: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە کرێی دەرهێنانی نەوت بۆ کۆمپانیا بیانییەکان، کە بۆ هەر بەرمیلێک بە 16 دۆلار دیاریکراوە، چیتر بە پارەی کاش نەدرێت.
بەپێی بڕیارەکە، لە بری پێدانی پارە، بڕی ئەو نەوتەیان پێدەدرێت کە هاوتای شایستە داراییەکانیانە و کۆمپانیاکان خۆیان بەرپرس دەبن لە فرۆشتنی ئەو نەوتە لە بازاڕەکاندا.

دووەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی سەرەتایی نیشاندا لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستێکی سێقۆڵی لەنێوان (حکومەتی هەرێمی کوردستان - حکومەتی فیدراڵی عێراق - کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان).

مەرجی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئەوەیە کە حکومەتی عێراق گرێبەستەکە بەرز بکاتەوە بۆ لیژنەی راوێژکاریی وەزارەتی نەوتی عیراق.

چاوەڕوان دەکرێت لیژنەکە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا وەڵامی کۆتایی خۆی بداتەوە، تاوەکو گرێبەستە سێ لایەنییەکە بە فەرمی ئەنجام بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم دوو بڕیارە بە هەنگاوی گرنگ دادەنرێن بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

بە جێبەجێکردنی بڕیارەکان، حکومەتی عێراق هیچ بیانویەکی بەدەستەوە نامێنێت بۆ نەناردنی مووچەی هەرێم و دەبێت قۆناغ بەقۆناغ موچەی مانگەکانی مووچە خۆرانی هەرێم بنێرێت، کە تا کۆتایی ئەمساڵ دەکاتە شەش مووچە.