درەنگانی شەوی ڕابردوو لە باڵەخانەی کافتریایەکی شەقامی سەهۆڵەکە لە سلێمانی تەقینەوەیەک ڕوویدا بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کەوتنە ژێر دار و پەردووی باڵەخانەکە و بریندار بوون.
چەند سەرچاوەیەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە رایانگەیاند لە تەقینەوەکەدا 14 کەس برینداربوون و بەشێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەریان وەرگرتووە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون.
لەکاتی تەقینەوەکە دەیان کەس لەنێو کافتریاکە بوون و لەدوای نزیکەی شەش کاتژمێر لە کنە و پشکنین، هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کە کەوتبوونە ژێر دار و پەردووی باڵەخانەکە رزگار کران.
جگە لە خاپوربوونی کافتریاکە خۆی، چەند خانویەکی نزیکی شوێنی رووداوەکە زیانیان بەرکەوتوە و داڕووخاون.
بەرگری شارستانی سلێمانیش رایگەیاند تەقینەوەکە لە سیستەمی خەزانی غازی باڵەخانەی کافتریاکەدا روویداوە و دوای زیاتر لە شەش کاتژمێر گەڕان توانیویانە سەرجەم هاوڵاتییەکان لەژێر دارو پەردوو رزگار بکەن.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی و پاککەرەوەکان کاری لابردنی پاشماوەی تەقینەوەکە و پاککردنەوەی شەقامەکە ئەنجام دەدەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.