لە قەزای خەبات لە هەولێر شەڕ لەنێو چەند ئەندامێکی یەک بنەماڵە روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی هەولێر رایگایەند شەڕە تەقە لەنێو ئەندامانی یەک بنەماڵە روویداوە و بەو هۆیەوە کەسێک برایەکی خۆی و سێ برازای کوشتووە، هەروەها لایەنی بەرامبەریش وەڵامیان داوەتەوە کوڕێکی ئەمیان کوشتووە.
بە وتەی پۆلیسی هەولێر شەڕەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووە و لە گوندی کەوڕەبەن لە شارۆچکەی رزگاری لە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر روویداوە.
موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، رووداوەکە کاژێر 7:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی روویداوە و دواتر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە.
موقەدەم هۆگر عەزیز راشیگەیاند ئەو دوو کەسەی لە رووداوەکەدا برینداربوون بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و دەستگیرکراون.
موقەدەم هۆگر عەزیز گوتیشی "شەڕەکە لە نێوان دوو برا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.) بووە، دواتر دەرکەوتووە کێشەکە لەسەر زەویوزار بووە لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.)، دواتر دەبێتە دەمەقاڵێ و لەم نێوەندەدا لە لایەنی یەکەم (ا. ر. پ.)، (ا. ا. ر.) ، (ز. ا. ر.) و (س. ا. ر.) و لەلایەنی دووەم (ف. ح.) کوژراون، دوو تۆمەتباریش بەناوەکانی (ف. ح.) و (ن. ح.) کە برینداربوون لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون."
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.