مادەی کافاین یەکێکە لەهەرە ماددە بەربڵاوە هاندەرییەکان کە والەلەش دەکات بە وریای، پڕ وزەیی بمێنێتەوە، بەڕێژەیەکی زۆر خەڵکی لەڕێی قاوە، چا بەدەستی دێنن.
بەزۆری لە بەیانیاندا بەکاردەهێنرێت بۆ بەدووربوون لە خەواڵویی و وزەیەکی
زۆر و ئاگایی دەبەخشێت، بەڵام بڕیکی زۆر زیانی دەبێت لەسەر جەستە، چونکە دەبێتە
هۆکار بۆ خەو زڕان،ب ەجۆرێک کەسەکە گەر بشیەوێ ناتوانێ بخەوێت.
قاوە بەم جۆرە کار دەکاتە سەر مێشک:
لەمێشکدا پاشماوە ماددەی
هەیە بەناوی adenosine، کە پاشماوە
مادەی دەمارە خانەکانە و لەمێشکدا وەرگری تایبەت هەن جاودێری ئاستی خەستی adenosine دەکەن، هەرکاتیک ڕێژەکەی کەم دەبێتەوە، ئەمە
ئاگادرکردنەوەیەکە بۆ مێشک کە کاتی خەوە، بەڵام کاتێک قاوە دەخۆیتەوە، ماددەی
کافاین دەنوسێت بە وەرگرەکانی ئەم ماددەیە ،وا لەمێشک دەکات کە کاتیکی زۆری ماوە
بۆ خەو، ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە بۆچی قاوە بە وریای ئەمانهێڵێتەوە.
ئایا خواردنەوەی هەمان بڕی قاوە، بۆ هەمان ماوە کاریگەریەکەی دەمێنێتەوە لەسەر هەمووکەسێک؟
مانەوەی کاریگەری قاوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت بەهۆی جەند هۆکارێک لەوانە: هۆکاری بۆماوەیی، بەرگری پەیداکردن بۆ مادەیی کافاین، دۆخی تەندرووستی.
بەشێوەیەکی ئاسایی قاوە کاریگەریەکەی بۆ ماوەی ٥ بۆ ٦
کاتژمێر، دەمێنێتەوە، هەروەها ئەو کەسانەی کە بڕێکی زۆر لە قاوە دەخۆنەوە، لەوانەیە
بەرگری پەیدابکەن بۆ ماددەی کافاین، بەمەش چیتر لەبەرامبەر هەمان بڕدا هەمان ئاستی
چالاکی و وریابونەوە بەدەست ناهێنن، هەربۆیە ناچاردەبن بۆ گەشتن بەو ئاستە لە بە
ئاگایی و وریای بڕیکی زۆرتر لە قاوە بخۆنەوە.
ئەگەر قاوە خۆر بم و لەپڕدا وازبینم چی ڕوودەدات بەسەر
جەستەم؟
ئەگەر لەو کەسانەبیت کە قاوەخۆرێکی زۆر باشیت، بۆماوەیەکی
زۆربێت قاوە بخۆیتەوە، ئەگەر لەپڕ وازبێنیت، ئەوا ڕەنگە ئەم نیشانانەت تێدا
دەربکەوێت، چونکە دوای ئاڵودەبوونت، بە وازهێنانت تووشی ئەم حاڵەتە ئەبێت کە پێی
دەوترێت "پاشەکشە"کە حاڵەتێکە بەسەرئەوکەسانەدا دێت کە دوای ئالوودەبوون
لە دەرمان، یان هەر شتێک کە پێی ئالوودەبوون.
نیشانەکان بریتین لە:
سەرئێشە، دڵتیکچوون و هێڵنج دان، هەستکردن بە ئازار
لەناوسکدا.
چەندێک قاوە بخۆمەوە تەندرووستە لە ڕۆژیکدا؟
باشتر وایە بۆ ئەوەی لەو کێشانە دووربێت کە بەهۆی
خواردنەوەی قاوە تووش دەبێت، نەبێتە هۆی خەو زڕان، ٣ بۆ ٤ کوپ قاوە لە ڕۆژیکدا
بخۆیتەوە، بەجۆرێک دواین کوپە قاوەکەت بەر لە ئێوارە بخۆیتەوە، بۆ منداڵان
وهەرزەکاران باشتر وایە بڕێکی زۆر لە قاوە نەخۆنەوە، بەپێی ئەکادیمیای منداڵانی
ئەمریکی.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.