 
        
میسر نزیکەی 300 هەزار تۆن گەنمی لە ئۆکراین کڕیوە و پارەکەی داوە، بەڵام گەنمەکە نەگەیشتووەتە دەستی و بارهەڵگرەکان لە ئۆکراین گیریان خواردووە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نزیکەی 300 هەزار تۆن گەنمی ئۆکراین کە لەلایەن دەوڵەتی میسڕەوە کڕدراوە، دەبوایە لە مانگەکانی شوبات و ئازاردا بگەیشتایە، بەڵام گیریخواردووە.
حکومەتی میسر ئەو ماوەیەی بۆ بارهەڵگرەکان درێژکردووەتەوە کە دیاریکردبوو بۆ گەیشتنیان بە میسر، بەڵام بەهۆی گیرخواردنیان هیچ قەرەبوویەکی کۆمپانیاکانی گواستنەوە ناکات.
سهرۆكوهزیرانی میسر ئهم ههفتهیه رایگهیاند كه حكومهت یەدهگی گهنمی ههیه و تا چوار مانگ بەش دەکات. کاسبکاران دەڵێن هەر گەنمێک کڕدرابێت لە چوارچێوەی یەدەگی ستراتیژی وڵاتدا هەژمار دەکرێت، تەنانەت ئەگەر هێشتا نەگەیشتبێت. کۆمپانیای گاسک ساڵی ڕابردوو ٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن گەنمی هاوردە کردووە.
 
            
                توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.