بیگومان گوێت لەم ڕستەیە بووە کە دەڵێت "تۆ ئەوەیت کە دەیخۆیت." تویژینەوەکان دەریانخستووە پەیوەندییەکی گرنگ هەیە لەنێوان ئەوەی دەیخۆیت و کاریگەری لەسەر جەستە، مێشک، بیرکردنەوەت هەیە.
ئەگەر خواردنێکی خیرای وەک هەمبەرگر بخۆیت یان زەڵاتەیەکی تەندرووست ئەوە هەریەکەیان بەجۆڕیکی جیاواز کاریگەری دەکاتە سەر مێشک و بیکردنەوەت.
مێشکت وەک مەکینەی ئۆتۆمبێل وایە، ئەو خواردنەی دەیخۆیت وەک ئەو بەنزینەیە کە دەیکەیتە ئۆتۆمبێلەکەت، کەواتە چۆن بەنزینێکی کوالێتی خراپ کاریگەری دەبێت لەسەر ئیشکردنی ئۆتۆمبێلەکەت، ئەوا خواردنی خراپیش بەو جۆرە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر شێواز وکوالێتی ئیشکردنی مێشکت.
کەواتە چۆن خواردن کاریگەری لەسەر مێشک و دەروونت دەکات؟
کاتێک خواردن دەخۆیت، دەچێتە ناو سیستەمی هەرست، ئەوا تەنها کاریگەرییەکانی لەسەر شێوازی جەستەت دەرناکەوێت، بەڵکو بەتەواوی کاریگەری دەکاتە سەر مێشک، دۆخی دەروونی. بۆ نموونە سەدا ٩٥ی هۆرمۆنیکی وەک سیرۆتۆنین کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەلەقی، خەمۆکی، ئەبێتە هۆی دڵخۆشی و لەلایەن ملیۆنان بەکتریای سوودبەخشەوە لەناو گەدەمانمدا بەرهەمهێنانی ئەم هۆرمۆنە کاریپێدەکرێت.
ئەم بەکتریا سوودبەخشانەش لەناو ئەو خواردنانەدا هەن کە تەندرووستن وەک ئەو خورادنانەی کە ڕێژەی کەمی شەکر و چەوری تێدایە، وەک خواردنە سەوزەواتەکان، ماسی، ماست وبەرهەمی شیرەمەنی. چونکە ئەم خواردنانە دەبنە هۆی زیادبوونی ئەم بەکتریایانە، بەم جۆرە کاریگەری دەکەنە سەر دۆخی دەروونی و باری تەندرووستی مێشک.
بەڵام ئەو خواردانانەی کە بڕێکی زۆر لە چەوری و شەکری تێدایە یان خواردنە خێراکان، ئەوا جگە لە چەندین نەخۆشی دیکەی تەندرووستی، دەبێتە هۆی درووستبوونی دۆخێکی خراپی دەروونی، باش کارنەکردنی مێشکت.
بەپێی تویژینەوەکان ئەوانەی دەرمانی دەوڵەمەند بە مایکرۆبە سوودبەخشەکانیان وەرگرتووو باری دەروونیان باشتربوە، قەلەقی و سترێسیان کەمتربوە بەبەراورد بەوانەی کە بەکاریان نەهیناوە، لە شێوازی خورادنەکانیشدا بەپێی ستایلی خواردن و جۆری خواردن کە لێکۆڵینەوە کراوە لەسەریان، خواردنی نەریتی یابانی بەڕێژەی ٢٥ بۆ ٣٠ لەسەد کاریگەری هەبووە لەسەر دۆخی دەرونی کەسەکان لە ئاستێکی باشتردا.
ئەو خواردنانە کامانەن کە نابێت بیانخۆم؟
خواردنە لەقوتووکراوەکان، خواردنی پڕ چەوری، خواردنی خێرا، خواردنی کوالێتی خراپ، پڕ شەکر بەجۆریکی خراپ کاریگەری دەبێت، بۆیە باشتر وایە ئەو خواردنانە بخۆی کە بڕیکی کەمتر لە شەکریان تێدایە، زیاتر ئەو خواردنانە بخۆیت خواردنی میوە، سەوزە لە باشترین جۆری خواردنەکانن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.