ڤایرۆسی مەیمون، جۆرە ڤایرۆسێکە کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، سەر بەهەمان خێزانی جۆری ڤایرۆسی نەخۆشی ئاوڵەیە، و نیشانەکانی نزیکن لە نیشانەکای نەخۆشی ئاوڵە.
ئەو ئاژەڵەی بەتەواوی ئەم ڤایرۆسە هەڵدەگریت ودەیگوازێتەوە هێشتا بەتەواوی دیاری نەکراوە، بەڵام بەزۆری ئەوەی ئاشکرایە ئەم نەخۆشیە لەڕیگەی مەیموون و ئاژەڵە قرتێنەرەکانی وەک مشک و جرج دەگوازرێنەوە، هەروەها وا گومان دەکرێت لە ڕێگەی مێشولەی ئەفریقیشەوە بڵاوببێتەوە.
ئەم نەخۆشیە ئاژەڵییە زۆرجار لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا، دارستانە باراناویە گەرمەکان و شارەکان دەردەکەوێت و حاڵەت تۆمار دەکرێت. ئەم نەخۆشیە دەرکەوتوە لە ئەفریقا لە هەر ١٠ کەسێکی تووشبوو دەبێتە هۆی مردنی کەسێک.
نیشانەکانی:
بەگشتی نیشانەکانی ڤایرۆسی مەیموون هاوشێوەی نیشانەکانی
نەخۆشی ئاوڵەیە، نەخۆشیەکە بە ئازاری ماسولکە، تا، هەستکردن بە شەکەتی دەستپێدەکات.
جیاوازی گرنگ و بەرچاو لەگەڵ نەخۆشی ئاوڵە ئەوەیە کە نەخۆشەکە کە تووشی ڤایرۆسی مەیموونە، لیمفە گرێیەکانی دەئاوسێن، بەڵام لە نەخۆشی ئاوڵەدا ئەم نیشانەنەیە بوونی نیە.
ماوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە لەسەرەتای تووشبونەوە نزیکەی 7-14 ڕۆژی پێدەچیت، هەندێک جار دەگاتە نزیکەی 15-21 ڕۆژ.
باوترین ئەو نیشانانەی نەخۆشەکە لەسەرەتادا هەستی
پێدەکات:
لەرز و تا
سەرئێشە
ئازاری ماسوولکە و هەستکردن بە شەکەتی
پشت ئێشە
دوای دەرکەوتنی ئەم نیشانانە بەزۆری نزیکەی دوای 1-3 رۆژ نەخۆشەکە پەڵە لەسەر دەمووچاوی دەردەکەوێت، پاشان بڵاودەبێتەوە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە.
سەرەتا پەڵە لەسەر لەشی نەخۆشەکە دروست دەبێت دواتر دەبێتە کیسی پر ئاو و پاشان دەئاوسێن و وشک دەبنەوە لە کۆتای نەخۆشیەکەدا.
ماوەی مانەوەی نەخۆشیەکە لەنێوان 2-4 هەفتەدایە.
شێوازی گواستنەوەی نەخۆشیەکە:
لەڕێی بەرکەوتن بە ئاژەڵی تووشبوو
کەلوپەلی پیسبوو بەم ڤایرۆسە
لەڕێی بەرکەوتن و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ
کەسی تووشبوو
ڤایرۆسەکە چۆن دەچێتە ناو لەش و مرۆڤ تووش
دەکات:
لەڕێی برینەوە
لەڕێی دەم ولوت و قورگ و کۆئەندامی هەناسە
لەڕێگەی پێوەدانی مێشولەی توشبوو
لەڕێی جێگای نوستن و بەرکەوتن بە شلەی لەشی
کەسی تووشبوو
لەڕیی بەرکەوتنی راستەوخۆ بە شلە یان برینی
کەسی تووشبوو
ئامادەکردنی گۆشت ئەگەر گۆشتەکە پیس بووبێت
بەم ڤایرۆسە
ڕیگریکردن لە بڵاوبونەوە وتووشبوون :
دورکەوتنەوە لەو ئاژەڵانەی کە هەڵگرن یان خانەوخێی ئەم
ڤایرۆسەن، هەروەها لە ئاژەڵی مردوو
دورکەوتنەوە و خۆپاراتسن لە جێگەی نوستنی کەسی توشبوو
بەکارهێنانی کحول و ماددە پاککەرەوەکان و پاک شووشتن و
راگرتنی خاوێنی
جیاکردنەوەی کەسانی توشبوو و ئەو کەسانەی گوومانیان
لەسەرە کە توشبووبن
چارەسەر:
لە ئێستادا هیچ دەرمانێکی تایبەت بە ئەم نەخۆشیە
ڤایرۆسیەی کە بەهۆی ڤایرۆسی مەیمونەوە دەگوازرێتەوە لە بەردەستدا نیە، تاکە چارەسەر
ئەو ڤاکسینەیە کە دژ بە ڤایرۆسی نەخۆشی ئاوڵە بەکاردێت، لەگەڵ دژە ڤایرۆس و
دەرمانەکانی چارەسەر بە نەخۆشی ئاوڵە.
دەتوانرێت شلەمەنی بە نەخۆشەکە بەدرێت، هەروەها دەرمانی دژە بەکتریا تایبەت بۆ چارسەرکردنی هەوکردن و بەکتریایەکان کە ڕوودەدات لە ماوەی نەخۆشیەکەدا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.