بەیانی ئەمڕۆ لەبانكی بەختیاری لەشاری سلێمانی خانەنشینێكی دیكە گیانی لەدەستدا، لەكاتی وەرگرتنی موچەكەیدا كە موچەی مانگی سێ یە و فەرمانبەران موچەی مانگی چواریان وەرگرتوە،ئەوەش لەكاتێكدایە لەسلێمانی چەند رێوشوێنێك گیرایەبەر تا رێگری بكرێت لەگیان لەدەستدانی خانەنشینان.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند: سەر لەبەیانی ئەمرۆ خانەنشینێك بەناوی "عەلی مەجید " لە بانكی بەختیاری لە كاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەكەی بە كتوپڕ گیانی لەدەستدا.
وتیشی: خانەنشینەكە لە دایك بووی 1947ەو لە ئێستادا تەرمەكەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.
لە ماوەی رابردوودا لەكاتی دابەشكردنی موچەی خانەنشینان، بەهۆكاری دواكەوتن و نەبوونی پارە لە بانكەكاندا و سەرەگرتنی خانەنشینان و لەكاتی دەرەنگانی شەوەوە لەبەردەم بانكەكان و دروستبوونی قەرەباڵغی پێنج خانەنشین لەهەرێمی كوردستان گیانیانلەدەستداوە.
لەهەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی سیستەمی بانكی لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی و ئەو وەزارەتانەی فەرمانبەری زۆریان هەیە قەرەباڵغی دروست دەبێت و زۆرجار بەهۆیەوە ڕووداوی نەخوازراو ڕوودەدات، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی لەڕێگەی سیستەمی بانكیەوە دابەش دەكات و تائێستا لەسەرەی وەرگرتنی موچەدا هیچ فەرمانبەرێك گیانی لەدەست نەداوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.