ژیان

هاوسەرگیری تەندروست هۆكارە بۆ ژیانێكی درێژتر

Mic
2022-06-02

توێژینەوەیەك دەریخستوە كە ئەو كەسانەی هاوسەرگیریەكی تەندروستیان هەیە، بەڕیژەی ٪20 مەترسی مردنیان بە نەخۆشیە درێژخایەنەكان، مردنی پێشوەختە كەم دەكاتەوە.
توێژینەوەیەك  دەریدەخات ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان كردووە تا یەك لەسەر پێنج كەمتر تووشی مردنی پێشوەختە دەبن بە بەراورد بەو كەسانەی كە لە هاوسەرگیریدا نین.
توێژەران لە ئاسیا لە ماوەی 15 ساڵدا سەیری تۆماری پزیشكی نیو ملیۆن كەسیان كردووە كە تەمەنیان لە پەنجاكاندایە.
هەروەها تویژینەوەكانی پێستر لەبارەی ئەم بابەتە دەریان خستوە ئەو پیاوانەی كە هاوسەگیریان كردووە، كەمتر توشی ڕوداوەكانی هاتووچۆ، ڕوداوەكانی پەیوەست بە خواردنەوە كحولیەكان دەبنەوە.
هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە باری ئابوری ئەو كەسانەی لە پەیوەندیەكی سۆزداری یان هاوسەرگیریدان و شێوازی ژیان وسیستەمی خواردنیان تەندرووستە باشترە.
لە بەریتانیا، ئەوانەی هاوسەریگیریان نەكردوە یان سینگڵن ڕێژەی مردنیان دوو ئەوەندەی ئەوانەیە كە هاوسەرگیریان كردووە.
لە ئەنجامی تویژینەوەكەدا دەركەوتووە كەسانی سینگڵ ئەگەری مردنیان بە نەخۆشیەكانی دڵ، جەڵدە، ڕووداوەكانی هاتووچۆ، بەرزەپەستانی خوێن، شەكرەی جۆری دوو، شێرپەەنجە.
بەپێی ناوەندە تەندروستیە جیهانیەكان و ڕێكخراوەكان لەوانەش ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی هاوسەرگیری دەبێتە هۆی تەندرووستیەكی باشتر، كەمكردنەوەی مەترسی ڕوودانی ڕوداوە لەناكاوەكان وەك ڕووداوی هاتووچۆ، خواردنەوە كحولیەكان، چونكە ئەوانەی هاوسەرگیرییان كردووە یان هەر پەیوەندیەكی دیكەی سۆزداری، ئەوا دەزانن كەسێك هەیە چاودێریان دەكات، ئاگاداریانە، پەیڕەوی سیستەمی خواردنی دروستیش دەكەن، جگە لەوە ئەو كەسانە كەمتر خوردنەوە كحولیەكان بەكاردێنن، بەوهۆیەشەوە كەمتر تووشی ڕووداوەكانی هاتووچۆ دەبن، بەهۆی پەێڕەوی خواردنی درووست كەمتر تووشی نەخۆشیە درێژخایەنەكان دەبن.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.