تەندروستی

ئایا ڤەیب تەندروستە؟ پزیشكان وەڵام دەدەنەوە

Mic
2022-06-14

 ڤەیپ بەهۆی ڕەنگ و تامە جیاوازەکانیەوە، بووەتە جێگای سەرنجی زۆرێک لە هەرزەکاران وگەنجان وبەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت، بەڵام ئایا ڤەیپ تەندرووستە؟
لە ئێستادا ڤەیپ،جگەرە ئەلکترۆنیەکانی دیکە، بەچەندین ڕەنگ وشێوازی ڕەنگاوڕەنگ و جۆراوجۆر، بە تامی جیاواز بەردەستن و بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێن لەلایەن خەڵکیەوە، بەتایبەتیش لەلایەن چینی هەرزەکار وگەنجەوە، تازەترین شێوازی ڤەیپیش کە لەئێستادا لەلایەن گەنجانەوە بەکاردێت بەجۆرێکە کەتەنها یەکجار بەکاردێت واتە دوای تەواوبونی ئەو تامەی تێیدایە فڕێ دەدرێت.  
لەگەڵ بەربڵاوبونی بەکارهێنەرانی ڤەیپ وجگەرە ئەلکترۆنیەکان، تویژەران لە وڵاتانی پێشکەوتوو دەیان تویژینەوەیان لەوبارەیەوە ئەنجامداوە، ئەجامی هەریەک لە توێژینەوەکان ئەنجامی سەیر لەبارەی کاریگەری و ڕادەی سەلامەتی ڤەیپ و جگەرە ئەلکترۆنیەکان ئاشکرا دەکات.
وەک دەرکەوتووە لەگەڵ ئەوەی ڤەیپ یان هەریەک لە جگەرە ئەلکترۆنیەکان بڕێکی کەمتر لە ماددە کیمیاییەکان،نیکۆتینیان تێدایە، لەگەل ئەوەشدا بەکارهێنانیان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن هەمان کاریگەری خراپی جگەرەی هەیە، پڕۆفیسۆر تیکێت هۆشداری دەدات لەوەی کە ڤەیپەرەکان هەمیشە پشتگیرییەکی تەواو وەرناگرن بۆ ئەوەی خۆیان لە نیکۆتین ببڕن دوای ئەوەی دەگۆڕدرێن بۆ جگەرەی ئەلیکترۆنی.
وتیشی: جگەرەی ئەلیکترۆنی سەلامەتترە لە جگەرەی تەقلیدی، بەڵام هێشتا دەتوانێت لە درێژخایەندا زیانی هەبێت و لێکۆڵینەوەکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە.
پزیشکانی دانیش دەڵێن: ڤەیپ وەک جگەرە دەبێتە هۆی درووستبونی بۆنی دەم،شێرپەنجەی پووک، داخورانی دانەکان وکلۆربونیان.
هەروەها یەکێکیکی تر لە لایەنە خراپەکانی ڤەیپ ئەوەیە کە دەتوانیت بۆ هەمووشوینێک بە ئاسانی لەگەڵ خۆتی ببەیت، بۆ بەکارهێنان ئاسانە، ڕەنگ وتامە جۆراوجۆرەکانی وادەکات زۆرتر سەرنجڕاکێش بێت، هەر ئەمەشە حکومەتی بەریتانیا ئەم شێوازو تایبەتمەندیەی ڤەیپ وجگەرە ئەلکترۆنیەکان بەکاردێنێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ڕێژەی بەرزی جگەرەکێشەکان هەتا ساڵی 2030.
بەشێک لە گەنجان و هەرزەکاران کە ڤەیپ دەکێشن، لەبارەی ئەزموونی خۆیانەوە دەڵێن تام و ڕەنگاوڕەنگیەکەی ڤەیپ وایکردووە جاری واهەیە دوو ڤەیپ لە هەفتەیەکدا بکێشن ، هەروەەها بەشێک لە خانمان بەپێی دیزاین وستایل وڕەنگی جلەکانیان ڤەیپەکانیان دەگونجێنن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.