ئەمڕۆ یەکشەممە و بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک، بەشێک لەدانێشتوانی شارۆچکەی
چەمچەماڵ، دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان و هەلیکار بۆ گەنجان، رژانە سەر
شەقامەکان.
خۆپیشاندەران دەڵێن دەیانجار بەرپرسانی حکومی و حزبی، بەڵێنی گەورەیان
پێداون بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، بەڵام هیچیان نەبرۆدتە سەر.
هەروەها گەنجانی شارەکە دەڵێن سەرباری ئەوەی کە غازی سروشتی لەناوچەکەی
ئەوان دەردەهێنرێت و رەوانەی دەرەوەی هەرێمدەکرێت، بەڵام بۆ ئەوان هیچ سودێکی
نییە.
بۆ رێگریکردن لە تەنەشەنەکردنی خۆپیشاندانەکە، هێزێکی ئەمنی زۆر
بڵاوکراونەتەوە و لەهەندێک شوێن رێگریان لەرۆژنامەنوسانکرد کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە
و داواکارییەکانیان بکەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.