هەواڵ

پەتای کۆلێرا لەسلێمانی بڵاوبۆتەوە، دەیان حاڵەتی توشبوو تۆمارکراون

Mic
2022-06-19

 بەرپرسانی تەندروستی هەفتەیەكە گومانی زۆریان هەبوو كە پەتای كۆلێرا لەسلێمانی بڵاوبۆتەوە ئەوەش بە پشبەستن بەنیشانەكانی ئەو كەسانەی توشی سكچون و رشانەوە بوون، ئەمرۆش بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گومانەكانی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند 56 حاڵەت لەبەغداوە پشتڕاستكراونەتەوە.
زیاتر لە هەفتەیەكە بە هەزاران كەس لەسلێمانی توشی پەتای سكچوون و رشانەوە بوون، بەڵام ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپرسانی تەندروستی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە پەتاكە كۆلێرایە و بڵاوبۆتەوە.
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: 10 پشكنینی سكچوون و رشانەوە لەبەغداوە ڕەوانەی سلێمانی كراونەتەوە و پشتڕاستكراوەتەوە كە كۆلێران، وتیشی 56 حاڵەتی كۆلێرا لەبەغداوە پشتڕاستكراوەتەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: وەزارەتی تەندروستی عێراق پێیان راگەیاندوین كە باری لەناكاو رابگەیەنین و چەند رێوشوێنێكمان گرتووەتەبەر، هەوڵیش دەدەین لەماوەی مانگ و نیوێكدا كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەین، داواش لەهاوڵاتیان دەكەین خۆیان بپارێزن.

هەموو شتێک لەسەر کۆلێرا
 کۆلێرا چیە، هۆکارەکەی چیە، چۆن تووشمان دەبێت؟


کۆلێرا نەخۆشیەکی بەکتریاییە،کە دەبێتە هۆی سکچونی توند و وشکوبونەوە، ڕشانەوە ئەمەش  بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە، تێكەڵاوبونی ئاوی زیرابەکان بە ئاوی خواردنەوە، پیسبوونی خۆراک بە بەکترتیای کۆلێرا تووشی مرۆڤ دەبێیت وبڵاوەبێتەوە.

بۆ یەکەم جار لە ساڵی بۆ یەکەمجار کەی کۆلێرا بینراوە؟
ئەنجامی وێنە بۆ کەی کۆلێرا بۆ یەکەمجار دۆزرایەوە
یەکەم پەتای کۆلێرا لە دێڵتای گەنجسەوە سەریهەڵدا بە بڵاوبوونەوەی لە شاری جێسۆر لە هیندستان لە ساڵی ١٨١٧، کە لە برنجی پیسەوە سەرچاوەی گرت. نەخۆشییەکە بە خێرایی لە زۆربەی هیندستان و میانماری مۆدێرن و سریلانکای مۆدێرن بڵاوبووەوە


نیشانەکانی کۆلێرا چیە؟

نیشانەکانی کۆلێرا دەکریت لەهەموو کەسەکاندا وەک یەک نەبن، ئەو کەسانەی سیستەمی بەرگریان لاوازە زیاتر دووچاری قورسی نیشانەکان دەبنەوە،کەسی تووشبوو لە ماوەی کاتیکی کەم یان  ڕەنگە چەند ڕۆژێک دوای تووسبونی بە بەکتریاکە نیشانەکانی تێدا دەربکەوێت.

باوترین نیشانەکانی:
سکچون: باوترین نیشانەی کۆلێرا سکچونێکی تووندی مەتریسدارە کە بەهۆیەوە بڕێکی زۆر لە شڵەی لەش لەدەست دەدەیت بە جۆرێک نزیکەی یەک لیتر لە کاتژمێرێکدا، ڕەنگی پیسای سکچونی کەسەکە مەیلەو سپی و بێڕەنگە ئەویش بەهۆی پێکهاتەی بەکتتریاکە.

ڕشانەوەو دڵتێکهەڵهاتن: نیشانەی سەرەتایی نەخۆشی کۆلێرایە، کە لەسەرەتای تووشبونی نەخۆشیەکەدا دەردەکەون لە کەسەکەدا.

وشکبونەوە: وشکبونەوەی توند لەکەسی تووشبودا ڕوودەدات دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە تووشبون، بەجۆرێک کەسەکە نزیکەی ١٠ بۆ ٢٠ لەسەدی لەشی وشک دەبێتەوە کە ئەمەش سەردەکێشێت بۆ چەندین نیشانەی دیکە وەک:
چرچ بوونی پێست
دابەزینی فشاری خوێن
کەمبونەوەی بڕی میزکردن
هیلاکبون و داهێزران
بە قوڵداچوونی چاو
تێكچون وناڕێکی لە لێدانەکانی دڵ


باوترین هۆکارەکانی بڵاوبونەوە وتووشبون بە کۆلێرا

باوترین سەرچاوەی بلاوبونەوەی ئەم بەکتریایە سەرچاوەی ئوی پیس وتیکەڵاوبونی ئاوی خواردنەوەیە بە زێرابەکان.

خواردنە دەریایەکان: خواردنی خواردنە دەریایەکان  کە باش نەکوڵێنرابێت
سەوزە ومیوە: سەوزە و میوەی پیس بە بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا، باش نەشۆردنەوەیان هۆکاریکی باوی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکەن.

ڕێکارەکانی ڕیگریکردن لە تووشبون و خۆپارێزی
١.شۆردنی دەستەکان:  باش سۆردنی دەستەکەان بەتایبەتی پێش نانخواردن، دوای توالێت بۆ نزیکەی ١٥ چرکە بە ئاوو سابوون.
٢.خواردنەوەی ئاوی پاک؛ دڵنیابەرەوە لەو ئاوەی کە دەیخۆیتەوە تەنانەت هەتا بتوانیت ئاوی بوتڵەکان یان ئاوی پاڵێوراو بەکاربهێنە، یان خواردنەوەی گەرم.

٣.خورادن وگۆشتی باش کوڵاو: دوربکەوە لەو خجواردنانەی باش نەکوڵاون، بەتایبەت خواردنی سووشی کە باش نەکوڵاوە.

چارەسەر:

چارەسەرە سەرەتاییەکانی کۆلێرا
پێدانی  موغەزی بۆ چارەسەری وشکبونەوە، شێدارکردنەوەی جەستە
پێدانی دەرمانی دژە زیندەییەکان ئەنتیبایۆتیک دژ بە بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا
 لە هەندێک وڵاتیش لەکاتی بەربڵاوی نەخۆشیەکە ڤاکسینی تایبەت بەکاردەهێنن.



More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.