سكچوون و ڕشانەوەی تووند، نیشانەی باوی چەندین نەخۆشی جیاوازن كە لەهەمان كاتدا ڕوودەدەن لە كەسی نەخۆشدا، لە هەموو تەمەنە جیاوازەكاندا دەردەوكەوێت.
لە گرنگترین هۆكارە باوەكانی كە دەبنە هۆی سكچوون وڕشانەوە:
1.هەوكردنە ڤایرۆسیەكانی ڕیخۆڵە: چەندین ڤایرۆسی جایواز هەن كەدەبنە هۆی سكچون وڕشانەوە.
ئەم ڤایرۆسانە لەباوترین ئەو ڤایرۆسانەن، كە لەڕیخۆڵەكاندا هەوكردن درووست دەكەن ودەبنە هۆی سكچون و ڕشانەوەی توند.
ئەم ڤایرۆسانە لەڕیگەی پیسببوونی خۆراك وخورادنەوە بە پیسایی،بەركەوتنی دەستلێدان بە كەلوپەلی پیسبوو بە ڤایرۆسەكە یان كەسی تووشبوو، هەروەها بەهۆی باش نەشۆردنی دەستەكان لەدوای توالێت.
ئەم ڤایرۆسانە لەهەموو تەمەنیكدا تووشی تووشبوو دەبن
norovirus
rotavirus
adenovirus
astrovirus
2. ژەهراوی بوونی خۆراك بە بەكتریا: باوترین ئەو هەوكردنانەی بەهۆی بەكتریا لە ڕیخۆڵەدا ڕوودەدەن، دەبنە هۆی سكچون و ڕشانەوەی تووند لە ڕێی خواردن وخواردنەوەی ژەهراوی بوو بە بەكتریاكان سكچون ڕشانەوەی تووند لە نەخۆشدا درووست دەكەن.
باوترین بەكتریاكان كە خواردن وخواردنەوە ژەهراوی دەكەن وسكچون ڕشانەوەی تووند درووست دەكەن:
E. coli
Campylobacter
Listeria monocytogenes
Salmonella
Shigella
Staphylococcus aureus
3-سكچوون وڕشانەوەی گەشت: ئەم جۆرە لە سكچوون و ڕشانەوەبەزۆری لەوكەسانەد اڕوودەدات كە گەشت دەكەن و بەركەوتنیان دەبێت بە ئاو وخۆراك و ژینگەی جیاواز كە لەوەی ماڵەكەی خۆی جایوازە، ئەمەش سكچونی تووندی ئاوی لەكەسەكەدا درووست دەكات.
ئەم جۆرە لە سكچوون دەكرێت بە هۆی هەریەك لە زیندەوەرە وردەكانی وەك بەكتریا، ڤایرۆس، مشەخۆرەكان كە لەو ناوچەیەی گەشتت بۆی كردووە ڕووبدات.
4.خەمۆكی و قەلەقی: ئەو هۆرمۆنانەی كە لەكاتی سترێس و قەلەقی دەردەدرێن كاریگەری دەكەنە سەر جووڵەی ڕێخۆڵەكان، بۆیە لەكاتی سترێس وقەلەقی درێژ مەودادا كەسەكە لەبەردەم مەترسی تووشبوون بە سكچون وڕشانەوەدایە.
5.زۆر خۆری و خورادنەوە كحولیەكان: خواردن وخواردنەوەی زۆر دەبنە هۆی تێكدانی سیستەمی كۆئەندامی هەرس، بەمەش لەئەگەری حاڵەتی زۆر خۆری وزیادەرەوی زۆردا دەبێتە هۆی سكچوون ڕشانەوە.
جگە لەوانەش چەند جۆرە خۆراكی تایبەت دەبنە هۆی سكچوون لەكەسەكەدا بەتایبەت خواردنە پڕ ڕۆن وچەوریەكان، هەرچی دەربارەی خواردنەوە كحولیەكانە دەبێتە هۆی هەوكردنی ڕیخۆڵەی كحولی كە ئەمەش لە كاتی زیادەڕەیكردندا سكچون ڕسانەوەی تووندی لێدەكەویتەوە.
6. دەرمان: سكچون ڕشانەوە جگە لەوەی نیشانەی باوی چەندین هەوكردنی جیاوازن، نیشانەی لاوەكی بەكارهێنانی بەشێك لەدەرمانەكانن، كە دەكرێت بگۆڕێت لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە بەپێی بارودۆخی گشتی تەندرووستی كەسەكە، تەمەن، ڕەگەز.
دەرمانەكانی:
دەرمانە نەنستیۆرۆیدەكانی وەك ئیبۆپرۆفین، پاراسیتامۆڵ
دەرمانە كیمایایەكانی چارەسەری شێرپەنجە
بەشیك لە دەرمانی دژە هەوكردنەكان
دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشن، بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، کار لەسەر پرۆژەیەک دەکات بۆ پێوانەکردنی
ئاستی دابڕانی کلتوریی لە ناوچە جیاجیاکانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەومەبەستە
فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە.
لە
پێناسەی پرۆژەکەدا دامەزراوەی ڤیژن ئاماژە بەوەدەکەن، "کۆمەڵگای کوردستانی لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بوونی
ژێرخانێکی دەوڵەمەندی کلتووری و تۆڕێک پەیوەندی هەمەجۆر لەناو کۆمەڵگاکەماندا،
بەڵام هێشتا بەربەست و گرفتی گەورەی ناوخۆیی و بگرە جۆرێک لەدابڕانی کلتوریش هەیە،
کە دەکرێ وەکو مەترسی سەیر بکرێ، بۆ هاوبەشی و یەکگرتویی کۆمەڵگا".
ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە بە "شێوەزاری
بادینی" دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە، لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە بە "سۆرانی"
دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە دابڕانە کلتورییەکە زیاتر بەدیدەکرێت.
ئامانجی
پرۆژەکە دەرخستنی راستی و روونی و قەبارەی ئەو دابڕانە کلتووریەی لە نێوان ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، بۆ دەستنیشانکردنی بەربەست و رێگرییەکانی بەردەم
ئاڵوگۆڕی کلتوورییە.
بەپێی
پرۆژەکەی دامەزراوەی ڤیژن، لەکۆتاییدا پەڕاوێکی پێشنیاز بۆ حکومەتی هەرێمی
کوردستان و پەرلەمان ئامادەدەکرێت و لەپێناوی "گەشەپێدانی کلتووری و
چارەسەرکردنی گرفت و لابردنی بەربەستەکان".
لێرە دەتوانیت فۆرمەکە پڕبکەیتەوە: