لە 24 ی شوباتی 2022 دا رووسیا هێرشی بۆسەر ئۆكرانیا دەستپێكرد، ئێستاش شەڕەكە بەردەوامی هەیە و چەند شارێكی ئەو وڵاتە لەلایەن سوپای روسیاوە كۆنترۆڵكراوە.
لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیاوە ١٣ ملیۆن کەس ئاوارەبوون،زیاتر لە پێنج ملیۆن لەو ئاوارانە ڕوویان لە وڵاتەکانی دراوسێی ئۆکرانیا کردووە،لە کاتێکدا هەشت ملیۆن لەو ئاوارانە لەناو ئۆکرانیادا لەناوچەکانی دیکەی وڵاتەکەدا ماونەتەوە.
بەپێی پۆلێنی پەنابەرەکان بەسەر وڵاتەکاندا کە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕاپۆرتێکدا خستویەتیە ڕوو، پەنابەرە ئۆکرانیەکان بەم جۆرە دابەشبوون بەسەر وڵاتەکانی جیهاندا،بەشێکیان بۆ هەرێمەكانی ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا ئاوارەبوون لەوانەش لۆهانسک،دۆنێتسک.
زیاتر لەملیۆنێك و 230 هەزار و 800 ئاوارەی ئۆكرانی چوونەتە رووسیا، ملیۆنێك و 169 هەزتار و 467 كەسیش چوونەتە پۆڵەندا، لەرۆمانیاش 90 هەزار و 297 پەنابەری ئۆكرانی نیشتەجێبوون، لەمۆڵدۆڤا 85 هەزار و 497 ئاوارەی ئۆكرانی، 75 هەزار و 307 ئۆكرانی ئاوارەی سلۆڤاكیا بوون، 34 هەزار و 452 ئۆكرانی ئاوارەی هەنگاریا و نۆ هەزار و شەش ئۆكرانیش چوونەتە بیلاروسیا، ژمارەیەك ئۆكرانیش چوونەتە ئەمریكا وچەند وڵاتێكی دیكە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە ٧٨٠ هەزار ئۆکرانی لە ئەڵمانیا و ٣٧٣ هەزار و ٩٦٥ لە کۆماری چیک و ١٢٩ هەزار و ٦٢٣ لە ئیتالیا هەن.
جەنگی ئۆکرانیا-ڕووسیا لە ٢٤ی کانوونی دووەم دەستیپێکرد،کۆچی بەلێشاوی ئۆکرانیەکان بەرەو وڵاتانی جیهان دەستی پێکرد، تا ئێستاش لێشاوی کۆچی پەنابەران بەردەوامە.
جەنگی ئۆكرانیا و روسیا تەنیا مرۆڤەكانی ئاوارە و ئۆكرانیای كاول نەكردووە، بەڵكو بووەتە هۆی دروستكردنی قەیرانی وزە و خۆراكیش لەجیهان، چونكە روسیا بەشێكی زۆر لەغازی جیهان و ئۆكرانیش بڕێكی زۆر لەگەنم و خۆراكی جیهان دابین دەكات، ئەمەش كاریگەری كردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی وزە و سوتەمەنی و خۆراك لەجیهان، بەتایبەتیش دوای سەپاندنی ژمارەیەك سزا بەسەر كەرتی وزە و ئابوری رووسیا لەلایەن ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپاوە.
دامەزراوەی ڤیژن لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندی نەهرین یاداشتنامەیەکیان بۆ کاریی هاوبەش و پێکەوەیی واژۆکرد.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025 یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتن لە نێوان دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ناوەندی نەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە شاری بەغدا واژۆکرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە گوێرەی یاداشتنامەکە، هەردوو دامەزراوەکە وەک دوو خانەی بیری گرنگ و کاریگەر، هەماهەنگی و هاوبەشی دەکەن دەربارەی ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژە و چالاکی هاوبەش لە سەرتاسەری عێراقدا.
باسی لەوەشکردووە، ئامانجی یاداشتنامەکە دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و خستنەڕووی چارەسەرەکان.